هاووڵاتییەکی دیکە بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا
ڕۆژی یەکشەممە ٥ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئیبراهیم عەبدوڵڵاهی"، خەڵکی سەقز و دانیشتووی پێنجوێنی کوردستانی باشوور، لە ئەنجامی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی یەکشەممە ٥ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئیبراهیم عەبدوڵڵاهی"، خەڵکی سەقز و دانیشتووی پێنجوێنی کوردستانی باشوور، لە ئەنجامی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی یەکشەممە ٥ی بەفرانبار، لە ئەنجامی تەقینەوەی مین منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵ لە دێهلۆران سەر بە پارێزگای ئیلام گیانی لەدەست دا.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سیروان قوربانی"، خەڵکی کامیاران، پاش دەسبەسەرکرانی، بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرا.
بەڕێوەبەری پزیشکیی یاسایی پارێزگای سنە لە وتووێژێکدا، لەگەڵ هەواڵدەریی حکوومەتی "فارس" ڕایگەیاندووە: لە ماوەی ٨ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ٢٣ کرێکار لە ئاستی پارێزگای سنە، بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار و گیانیان لەدەست داوە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران باسی لە پشتڕاستکردنەوەی "قیساسـ"ـی زیندانییەک بە ناوی "ئەکبەر عەباسپوور مەراغە" کە هەنووکە لە زیندانی سنەدایە، لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە کرد.
ڕۆژی چوارشەممە ١ی بەفرانبار، لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بە ناوی "هیوا زاهیدی" کوڕی "کەماڵ" و خەڵکی شاری بانە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ژمارەیەک لە زیندانییانی سیاسی و عەقیدەتی کە لەهەمبەر ڕاگواستنیان بۆ بەندی نوێی سەرووئەمنییەتی بە نیشانەی ناڕەزایەتی مانیان لە خواردن گرتبوو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی بەفرانبار کۆتاییان بە مانگرتنی خۆیان هێنا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی بەفرانبار، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سیروان قوربانی" و "بورهان کەمانگەر" خەڵکی شاری کامێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
بەپێی ئەم لیستە کە کوردپا بڵاوی کردووەتەوە، ٤٧ زیندانیی سیاسی و عەقیدەتی لە بەندی زیندانییانی سیاسیی زیندانی ورمێدان.
شەوی ڕابروو ٢ی بەفرانبار، بەهۆی وەرگەڕانی ماشینێک لە جۆری "پێژۆ پارس" لە جادەی جوانڕۆ بۆ پاوە، چەند کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بوون.