یەکشەممە، ٨ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی مەریوان خوازیاری ئازادکردنی بێمەرجی شەعبان محەممەدی بوون

ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی مەریوان لە بانگەوازێکدا دەسبەسەرکردنی "شەعبان محەممەدیـ"ـیان مەحکووم کرد و کۆبوونەوەی پشتیوانی لەو مامۆستا کوردەیان لەبەر دەرگای فەرمانداریی مەریوان ڕاگەیاند.

١٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢١
کوردستان

ژمارەیەک لە چالاکانی کرێکاری سەردانی ماڵی "شەعبان محەممەدی" مامۆستای دەسبەسەرکراویان کرد

ڕۆژی هەینی ١٥ی ڕێبەندان، ژمارەیەک لە چالاکانی کرێکاری و دۆستانی "شەعبان محەممەدی" مامۆستای زیندانیکراوی کورد لە شاری سەقز، سەردانی بنەماڵەی "محەممەدیـ"ـان لە شاری مەریوان کرد.

١٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢١
کوردستان

شەپۆلی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە مانگی ڕێبەندان لە کوردستان لە ٨ ڕۆژدا، گەیشتە ٢٢ کەس

لە ڕێکەوتی ٤ هەتا ١١ی ڕێبەندان، شەپۆلی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستان، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، گەیشتە ٢٢ هاووڵاتی.

١٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢١
کوردستان

سەرپێڵ‌زەهاو؛ برینداربوونی سێ هاووڵاتیی یارسانی بە تەقەی کەسانی نەناسراو

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی ڕێبەندان، سێ هاووڵاتیی یارسانی بە ناوەکانی "گوڵموراد مورادی"، "سامان بووچانی" و "مەنسوور حەیدەری" خەڵکی گوندی "قڵاوەریـ"ـی سەر بە شاری سەرپێڵ‌زەهاو، بە تەقەی کەسانی نەناسراو بریندار کران.

١٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢١
کوردستان

زەمانە زیویە و مێقداد حەسەن‌نژاد بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە ڕاگوێزران

دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "زەمانە زیویە" و "مێقداد حەسەن‌نژاد" خەڵکی شاری سەقز، پاش دەسبەسەرکرانیان، بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە کراون.

١٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢١