دوو زیندانی لە زیندانی ورمێ لە سێدارە دران
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی ڕەشەمە، دوو زیندانی بە ناوەکانی "پەیمان باباخانی و میرعەلی حوسێنی" لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە دران.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی ڕەشەمە، دوو زیندانی بە ناوەکانی "پەیمان باباخانی و میرعەلی حوسێنی" لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە دران.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لە درێژەی بانگهێشتکردنی هاووڵاتییانی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، ٢٠ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی ئەو گوندە بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەتییەکان کران.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی ڕەشەمە، دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی "پووریا ڕەزایی" تەمەن ٢٤ ساڵ و "سوورەت سەیادی" (دایک و کوڕ) خەڵکی گوندی "کامران ڕەحمانـ"ـی داڵاهۆ سەر بە پارێزگای کرماشان، بەتەقەی مەئموورانی ئینتزامیی گیانیان لەدەست دا.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی ڕەشەمە، بەرپرسانی زیندانی دەریای ورمێ حوکمی لە سێدارەدانی زیندانییەکیان لە زیندانی ئەو شارە جێبەجێ کرد.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی ڕەشەمە کچێکی تەمەن ١٩ ساڵ خەڵکی "سەراو"ی قورووە خۆ لە ئاو هاویشتووە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی ڕەشەمە، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئەبووبەکر مورادی" خەڵکی گوندی "میرئاوا"ی شاری سەلاسیباوەجانی، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بریندار بوو.
ڕۆژی شەممە ٢١ی ڕەشەمە، ٥ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئەنوەر شێخە"،"ڕەحیم عەلیزادە"،"محەممەد قادرپوور"،"ڕەحمان قادری" و "ناسر بایەزیدی" خەڵکی شاری پیرانشار، بە دانانی بارمتە لە زیندانی نەغەدە ئازاد کران.
ڕۆژی شەممە ٢١ی ڕەشەمە، شووشەی نزیک ١٠٠ ماشینی کۆڵبەران لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە لە شاری نەوسوود شکێندرا.
ڕۆژی شەممە ٢١ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٢ ساڵ بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی "نمکلان(میمک)"ی شاری مێهران بە توندی بریندار و دەستی ڕاستی قرتا.
زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی "فیرووز مووسالوو" خەڵکی بەخشی قوتووری شاری خۆی، لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێ بە ئێعدام مەحکووم کرا.