یووسف ئەمینی بۆ جێبەجێکردنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی شنۆ کرا
ڕۆژی سێشەممە ٣ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "یووسف ئەمینی" تەمەن ٥٢ ساڵ خەڵکی گوندی "گورگاوێـ"ـی شاری شنۆ، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.
ڕۆژی سێشەممە ٣ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "یووسف ئەمینی" تەمەن ٥٢ ساڵ خەڵکی گوندی "گورگاوێـ"ـی شاری شنۆ، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی بانەمەڕ، لاوێکی تەمەن ٢٣ ساڵە بە ناوی "قاسم حەیدەری" کوڕی عەلی خەڵکی شاری ئابدانانی ئیلام و دانیشتووی قەرچەکی شاری تاران، لەلایەن چەند کەسێکی بە ڕەگەز تورکەوە کوژرا.
بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردپا، لە مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ سەرجەم ٢٩ کۆڵبەر کوژراون و بریندار بوون.
ڕۆژی یەکشەممە ١ی جۆزەردان، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵە بە ناوی "محەممەد بادرە" کوڕی عەبدوڵڵا خەڵکی شاری مەریوان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ڕۆژی دووشەممە ٢ی جۆزەردان، سەلاح شەریفزادە زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری بۆکان لە زیندانی خەڵخاڵ، ئیزنی مەرەخەسیی دەرمانیی پێ درا.
هەشت هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "کامران هەنارە، وەفا هەنارە، ئەشکان عوسماننژاد، فەخرەدین دودکانلوو، ئاران عومەری، ڕەحمان پەرهازو، حەسەن عومەرپوور و ئەمیر موشتاق" لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٠ لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر…
شەعبان محەممەدی، ئەسکەندەرلوتفی و مەسعوود نیکخا لە ئەندامانی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان- مەریوان، هەروەها دەسبەسەرن و لە چارەنووسیان زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئیبراهیم تاریمورادی" کوڕی محەممەد ساڵح خەڵکی گوندی "هەمڕۆڵە"ی سنە، پاش بانگهێشتکردنی بۆ لقی ٤ی جێبەجێکاریی یاسای کەیفەریی ئەو شارە، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندان…
ڕۆژی شەممە ٣١ی بانەمەڕ، مینووبووسێکی هەڵگری کرێکارانی وەرزی لە جادە کرماشان- کۆزەران وەرگەڕا و بەهۆیەوە ١٣ کرێکاری وەرزی بریندار بوون.
حەوتووی ڕابردوو، چالاکێکی ژینگەیی بە ناوی "ئوسوەت زەردۆیی"، تەمەن ٣٠ ساڵ و کوڕی ئیبراهیم، خەڵکی شاری باینگانی پاوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.