ورمێ؛ محەممەد سدیق عەزیزی ئیزنی مەرەخەسیی پێ درا
ڕۆژی سێشەممە ١٠ی جۆزەردان، سەربازێکی کورد بە ناوی "محەممەد سدیق عەزیزی" کوڕی لوقمان خەڵکی شاری شنۆ، لە بەندی زیندانی ورمێ ئیزنی مەرەخەسیی پێ درا.
ڕۆژی سێشەممە ١٠ی جۆزەردان، سەربازێکی کورد بە ناوی "محەممەد سدیق عەزیزی" کوڕی لوقمان خەڵکی شاری شنۆ، لە بەندی زیندانی ورمێ ئیزنی مەرەخەسیی پێ درا.
ڕۆژی چوارشەممە ١١ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "خالید قوربانی" تەمەن ٢٦ ساڵ، کوڕی یووسف خەڵکی گوندی "بزوەشـ"ـی شاری کامێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی جۆزەردان، "عوسمان ئیسماعیلی" چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری سەقز، بانگهێشتی دادگای ئینقلابی ئەو شارە کرا.
ئەفشین نەدیمی چالاکی سیاسی لە لاپەڕی کەسیی خۆیدا لە فەیسبووک، لە زاری یەکێک لە دەسبەسەرکراوەکان کە لە زیندانی سنە بووە و بە بارمتە ئازاد کراوە، بڵاوی کردووەتەوە کە "شەعبان محەممەدی" مامۆستای دەسبەسەرکراو، لە کاتی لێپرسینەوەکردن لێی لەلایەن…
فاتێح مەجیدی مامۆستای دەرکراو و چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری بانە، لە ڕۆژی دووشەممە ١٩ی بانەمەڕ، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لەمەڕ دەسبەسەرکرانی نایاسایی و بێبەریکردنی لە دەستپێڕاگەیشتن بە دەوا و دەرمانەکانی، مانی لە خواردن گرتووە.
ڕۆژی سێشەممە ١٠ی جۆزەردان، مەجید کەریمی، ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - سنە و کەڵاتەرزان، لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەرشید کەریمی" تەمەن ٣٥ ساڵ خەڵکی شاری سنە، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە هەروەها دەسبەسەرە.
ڕۆژی دووشەممە ٩ی جۆزەردان، ژنێکی لاو بە ناوی "شوکریە پەژووهی" کچی محەممەد ساڵح خەڵکی گوندی "بایەوە" و دانیشتووی مەریوان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هاووڵاتییەک بە ناوی "خالید سەیفپەناهی" کوڕی ئەحمەد خەڵکی شاری سنە، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئەو شارە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "حوسێن سەعیدی" بە سێ مانگ و ڕۆژێک زیندانی تەعلیقی بۆ ماوەی دوو ساڵ مەحکووم کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٨ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "دانا پیروزی" تەمەن ٢٥ ساڵ کوڕی عەتا خەڵکی گوندی "سەردۆشـ"ـی مەریوان، پاش بانگهێشتکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان، دەسبەسەر کرا.