شەممە، ٧ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

هاووڵاتییەکی مەریوانی بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان کرا

ڕۆژی دووشەممە ١٦ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "موسلێم‌ قادرپوور" تەمەن ٢٢ ساڵ کوڕی "فەریدوون" و خەڵکی گوندی "گوڵچێر"ی مەریوان، بۆ جێبەجێکردنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.

١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٢
کوردستان

پەنابەرێکی سیاسیی خەڵکی ڕۆژهەڵات، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە هەرێمی کوردستان بە سەختی بریندار بوو

ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی جۆزەردان، پەنابەرێکی سیاسیی کورد بە ناوی "ئەکبەر سەنجابی" تەمەن ٤٩ ساڵ خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاو سەر بە پارێزگای کرماشان، بەهۆی بومبێکی چێندراو لە ماشینەکەی لە شاری هەولێر، بە سەختی بریندار کرا.

١٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٢
کوردستان

ئیدارەی ئیتلاعات بە بنەماڵەی کەریمی؛ لە ئەگەری هاوکاری نەکردنی مەجید کەریمی، ناوبراو ئازاد ناکرێت

ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بە بنەماڵەی مەجید کەریمی، چالاکی سێنفیی مامۆستایان و ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - سنە و کەڵاتەرزان ڕایگەیاندووە کە لە ئەگەری هاوکاری نەکردنی مەجید کەریمی، ناوبراو ئازاد ناکرێت.

١٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٢
کوردستان

شەعبان محەممەدی و مەسعوود نیکخا بۆ بەندی ئەمنییەتیی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزران

شەعبان محەممەدی و مەسعوود نیکخا، لە ئەندامانی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - مەریوان، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بۆ بەندی ئەمنییەتیی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزران.

١٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٢
کوردستان

ژمارەیەک لە مامۆستایان و ئەندامانی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان (سەقز و زیویە) چاویان بە بنەماڵەی "مەجید کەریمی" کەوت

شەوی هەینی ١٣ی جۆزەردان، ژمارەیەک لە چالاکانی سێنفی و مامۆستایانی شاری سەقز، بە ئامادەبوون لە ماڵی باوکی "مەجید کەریمی" کە لە ڕۆژی سێشەممە و پاش "مەسعوود فەرهیختە" دەسبەسەر کرابوو، وێڕای نیگەرانیی خۆیان لە دۆخی تەندروستیی مەجیدی کەریمی و…

١٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٢
کوردستان

مامۆستایەکی خوراسانی باکوور بۆ پشتیوانی لە مانگرتنی "ئەسکەندەر لوتفی" مانی لە خواردن گرت

"محەممەد ڕەمەزان‌زادە" بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سێنفیی فەرهەنگییانی خوراسانی باکوور، بۆ پشتیوانی لە مامۆستایانی زیندانی و "ئەسکەندەر لوتفی" ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - مەریوان و وتەبێژی شورای هاوئاهەنگیی…

١٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٢
کوردستان

کۆبوونەوەی پێڕاگەیشتن بە تۆمەتی سەلاح ئازادی، چالاکی سێنفیی مامۆستایان بەڕێوە چوو

ڕۆژی چوارشەممە ١١ی جۆزەردان، کۆبوونەوەی پێڕاگەیشتن بە تۆمەتی سەلاح ئازادی، چالاکی سێنفیی مامۆستایان و ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی کوردستان - مەریوان، لە دادگای ئینقلابی مەریوان بەڕێوە چوو.

١٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٢
کوردستان

ژمارەیەک لە چالاکانی سێنفیی مامۆستایان بۆ پشتیوانیی لە "ئەسکەندەر لوتفی" مانیان لە خواردن گرت

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ی جۆزەردان، ژمارەیەک لە چالاکانی سێنفیی مامۆستایان بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە دەسبەسەرکردن و زیندانیکردنی مامۆستایان و دۆسیەسازی دژی ئەوان و هەروەها هاوڕێیەتی لەگەڵ مانگرتنی ئەسکەندەر لوتفی وتەبێژی شورای هاوئاهەنگیی ڕێکخراوی…

١٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٢