پێنجشەممە، ٢٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

زیندانی ورمێ؛ پێشگرتن لە مورەخەسی‌وەرگرتنی زیندانییەکی سیاسیی کورد لەلایەن دادستان و ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشارەوە

زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی "لوقمان قادری"، کوڕی عەزیز، خەڵکی پەسوێ و دانیشتووی پیرانشار کە لە زیندانی ورمێدایە، بە هۆی دژایەتیی دادستان و ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار لە مافی وەرگرتنی مورەخەسی، بێبەری کراوە.

١٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ زیندانی ورمێ
کوردستان

سنە؛ ژینا مودەڕس‌ گورجی بە "هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتانی دوژمن" تۆمەتبار کراوە

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ژینا مودەڕس گورجی، چالاکی مافی ژنان کە لە کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی سنەیە، لەلایەن لێپرسی دادسەرای گشتی و ئینقلابی سنەوە بە "هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتانی دوژمن"، تۆمەتبار کراوە.

٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ سنە
کوردستان

ئومید شامحەممەدی، چالاکی سێنفیی مامۆستایان لەژێر چاوەدێریی پێبەندی ئێلێکترۆنیکیدا لە زیندانی بیجاڕ ئازاد کرا

ڕۆژی یەکشەممە، ٤ی پووشپەڕ، ئومید شامحەممەدی، ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - دیواندەرە و مامۆستای وانەی ژینگەناسی (زیست شناسی)، لەژێر چاوەدێریی پێبەندی ئێلێکترۆنیکیدا لە زیندانی بیجاڕ ئازاد کرا.

٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٣
کوردستان

ڕاگواستنی دوو هاووڵاتیی کورد بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە

دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "میلاد فازڵ‌پوور"، تەمەن ٢٤ ساڵ و کوڕی محەممەدساڵح خەڵکی گوندی "مەلقەرەنی" سەر بە شاری سەقز و "هێمن حوسێنی"، خەڵکی سەقز بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزران.

٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٣
کوردستان

نابینابوونی چاوی چەپی پەرویز جەوانی لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە کرماشان

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٠ی ڕەزبەری ١٤٠١، پاش کوژرانی دوو هاووڵاتیی یارسان بە ناوەکانی "سینا نادری" و "ئارمین سەیادی"، بە تەقەی هێزە ئەمنییەتی-سەرکوتکەرەکان لە کرماشان، خەڵکی ناڕازی هاتنە سەر شەقام کە هێزەکانی یگانی تایبەت، بە فیشەک ڕووبەڕوویان…

٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٣