پێنجشەممە، ٢٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

ژینا مودەڕس گورجی، چالاکی مافەکانی ژنان بە دانانی بارتەی ٥ میلیارد تمەنی ئازاد کرا

ڕۆژی دووشەممە، ١٢ی پووشپەڕ، ژینا مودەڕس گورجی، چالاکی مافی ژنان، پاش ٨٤ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی کاتی، بە دانانی بارمتەی ٥ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی سنە ئازاد کرا.

١٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٣
کوردستان

پێڕاگەیشتن بە حوکمی سەرەتایی مامۆستا ئارمان سادقی لە دادگای هەمەدان ڕەت کرایەوە

پێڕاگەیشتن بە حوکمی سەرەتایی مامۆستا ئارمان سادقی، پێشنوێژی مزگەوتی گوندی "حوسێنی"، سەر بە شاری دێولان، و بەرپرس و مامۆستای قوتابخانەی ئایینیی "محەممەد ڕەسولەڵڵا"ی دێولان لە دادگای پێداچوونەوەی تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدانەوە ڕەت کرایەوە.

١٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٣
کوردستان

پێدرام موعینی بە دانانی بارمتە لە زیندانی سنە ئازاد کرا

ڕۆژی یەکشەممە، ١١ی پووشپەڕ، پێدرام موعینی، خوێندکاری دوکترای کۆمەڵناسیی سیاسیی زانکۆی زانست و لێکۆڵینەوەکانی تاران بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی سنە ئازاد کرا.

١١ی پووشپەڕی ٢٧٢٣
کوردستان

زیندانی بۆکان؛ سۆران شەریفی بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی نێردرایە مورەخەسی

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سۆران شەریفی، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی بۆکان لە زیندانی ئەم شارەوە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی نێردرایە مورەخەسی.

١١ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ زیندانی بۆکان
کوردستان

ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە پێشی بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی یادی لەدایکبوونی پەیمان مینبەری لە بەهەشتی محەممەدیی سنە گرت

ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بە هەڕەشەکردن لە بنەماڵەی پەیمان مینبەری، لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی پێشی بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی یادی لەدایکبوونی ناوبراو لە بەهەشتی محەممەدیی سنە گرت.

١٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٣