دەسبەسەرکرانی مامەند قوڕەیشی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە لە مەهاباد
ڕۆژی سێشەممە،٢٠ی پووشپەڕ، مامەند قوڕەیشی، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی سێشەممە،٢٠ی پووشپەڕ، مامەند قوڕەیشی، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "تەها کەریمی" و "موختار شەریفی"، خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٢١ی پووشپەڕ، زیندانییەک بە ناوی "حامد حوسێنپوور"، تەمەن ٣٢ ساڵ و کوڕی خەلیل، خەڵکی شاری شوت لە زیندانی ماکۆ لە سێدارە درا.
سیامەند شابۆیی، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری هەولێری کوردستانی عێراق، لەلایەن مۆرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە تێرۆر کرا.
ڕۆژی چوارشەممە، ٢١ی پووشپەڕ، ڕێبوار عەبدوڵڵاهی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
عەبدولڕەحمان نەسری و ئارمان حەبیبی لە بنەماڵەی گیانلەدەستداوانی سنە، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی بۆکانەوە، هەر کام بە ٦ مانگ زیندان و لێدانی ٤٠ قامچی مەحکووم کران.
سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٠ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سامان پاشایی، خاوەنی میداڵی جیهانیی کوشتیی فەرەنگی و خەڵکی سەقز، هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ١٩ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "هیوا دەرخوردی (خارجە)"، خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی سێشەممە،٢٠ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "جەماڵ بایزیدی"، خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
مامۆستا سەید جەماڵەدین واژی و مامۆستا شەریف مەحموودپوور، لە پیشنوێژەکانی پەسوێی پیرانشار، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە کران و لێپرسینەوەیان لێ کرا.