پێنجشەممە، ٢٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

بانگهێشتی ٥٥ پارێزەری دادگوستەری بۆ لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی بۆکان

٥٥ پارێزەری دادگوستەری، بە هۆی ئەوەیکە بەیانییەی پاڵپشتی لە بنەماڵەی ژینا-مەهسا ئەمینییان واژۆ کردووە، بانگهێشتی لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری بۆکان کراون.

٢٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٣
کوردستان

محەممەد دانیالی بە دانانی بارمتە لە گرتنگەی ئیلام ئازاد کرا

محەممەد دانیالی، تەمەن ٢٣ ساڵ و ئەندامی گرووپی شاخەوانیی "بنار"ی ئاودانان، پاش ٦٠ ڕۆژ دەسبەسەریی کاتی، بە دانانی بارمتەی ٥ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە گرتنگەی ناوەندیی ئیلام ئازاد کرا.

٢٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٣
کوردستان

دەسبەسەرکرانی ئەرسەلان محەممەدی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە پیرانشار

شەوی پێنجشەممە، ٢٢ی پووشپەڕ، لاوێکی کورد بە ناوی "ئەرسەلان محەممەدی"، کوڕی عەلی و دانیشتووی گوندی "گەرگول"، سەر بە پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٣
کوردستان

میلاد فازڵ‌پوور بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٢ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "میلاد فازڵ‌پوور"، تەمەن ٢٤ ساڵ و کوڕی محەممەدساڵح، خەڵکی گوندی "مەلقەرەنی"، سەر بە شاری سەقز، بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ئازاد…

٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٣
کوردستان

بانگهێشتی بنەماڵەی ئازاد حوسێن‌پووری لە گیانلەدەستداوانی مەهاباد بۆ ئیدارەی ئیتلاعات

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٢ی پووشپەڕ، شیرین حوسێن‌پووری، فەریبا حوسێن‌پووری، شیما حوسێن‌پووری، شەهرووز حوسێن‌پووری و ڕەحمان ئیسماعیلی، لە ئەندامانی بنەماڵەی ئازاد حوسێن‌پووری لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بانگهێشتی ئیدارەی…

٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٣
کوردستان

مەریوان؛ ئارمان نیک‌پەی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

شەوی چوارشەممە، ٢١ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئارمان نیک‌پەی"، کوڕی حەسەن و خەڵکی گوندی "نێ" سەر بە شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ مەریوان
کوردستان

مەهاباد؛ دەسبەسەرکرانی یووسف بەکری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی چوارشەممە، ٢١ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "یووسف بەکری"، تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی گەڕەکی "پشت تەپ"ی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ مەهاباد