پێنجشەممە، ٢٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی ئارش شەریفی

پاش تێپەڕبوونی ٣٤ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکرانی "ئارش شەریفی"، هاووڵاتیی تەمەن ٣٢ ساڵ و کوڕی عەباس، خەڵکی گوندی تەنگیسەر و دانیشتووی شاری مەریوان، زانیارییەکی ورد لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

٢٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٣
کوردستان

پیرانشار؛ دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ١٩ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئیدریس نەوبەخت"، کوڕی مەحموود، خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ پیرانشار
کوردستان

دەسبەسەرکرانی سلێمان شاروێرانی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شنۆ

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ١٨ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سلێمان شاروێرانی"، کوڕی ئەحمەد و خەڵکی "سەیداوێ"ی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٣
کوردستان

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە پیرانشار

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ١٩ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شۆڕش ئیبراهیمی"، خەڵکی گوندی "گەرگولی خوارێ"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

١٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٣
کوردستان

پیرانشار؛ دەسبەسەرکرانی ئیدریس محەممەدی‌ئازەر لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی شەممە، ١٧ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئیدریس محەممەدی‌ئازەر"، تەمەن ٣٠ ساڵ و کوڕی ڕەحمان، خەڵکی گوندی "باوەلە"ی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ پیرانشار
کوردستان

دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە پیرانشار

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ١٩ی پووشپەڕ، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "یەعقووب فەتاحی"، خەڵکی گوندی بادیناوێ سەر بە شاری پیرانشار و "تەیب عەبدوڵڵاپوور"، خەڵکی شیناوێی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

١٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٣