دووشەممە، ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

تەمەنی "سۆلینا" منداڵەکەی سوعدا خەدیرزادە، بە بێ ناسنامە و لە دۆخێکی نامرۆڤانەدا بوو بە یەک ساڵ

سۆلینا، منداڵە ساواکەی سوعدا خەدیرزادە، زیندانیی سیاسیی کوردی دەسبەسەرکراو لە زیندانی ورمێ، ئەمڕۆ لەکاتێکدا پێی نایە دووهەمین ساڵی ژیانیەوە کە هێشتا ناسنامەی نییە و دایکی بۆ گەورەکردنی لە زیندانی ورمێدا لەگەڵ کۆمەڵێک کێشە، لەوانە دابینکردنی…

٣٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٣
کوردستان

پەرهام پەروەری بە ١٠ سال دوورخرانەوە بۆ زیندانی جاسک و ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا

پەرهام پەروەری لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر "عەمووزاد"، بە ١٠ ساڵ دوورخرانەوە بۆ زیندانی جاسک لە پارێزگای هورموزگان و ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

٣٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٣
کوردستان

لێدان و دیپۆرتکردنەوەی دوو کەس لە برینداربووانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن پۆلیسی یۆنانەوە

ڕۆژی شەممە، ٢٧ی جۆزەردان، کەماڵ پیشوەند و واحید ڕووزنەوەرد، لەو کەسانەی کە لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا چاویان بریندار ببوو، لەلایەن پۆلیسی یۆنانەوە دەسبەسەر کران و لێیان درا.

٣٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٣
کوردستان

گێڕانەوەیەک لە برینداربوونی واحید ڕووزنەوەرد لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە مەهاباد

تەقەی ئامانجداری هێزە سەرکوتکەرەکان لە چاوی خۆپیشاندەران، یەکێک لە گەڵاڵەکانی حکوومەت بۆ سەرکوتی خەڵکی خۆپیشاندەر بوو کە ئەم شێوازە لە سەرکوت تاکوو ئێستا نەبینرابوو. تاکوو ئێستا ژمارەیکی زۆر لەو کەسانەی کە چاویان پێکراوە، ڕاستیی…

٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٣
کوردستان

سنە؛ هاجەر سەعیدی، چالاکی کرێکاری، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٨ی جۆزەردان، هاجەر سەعیدی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی ئەم شارە ئازاد کرا.

٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ سنە
کوردستان

مەهاباد؛ دەسبەسەرکرانی برای سەید کەماڵ ئەحمەدپوور، لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٨ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەید عەبدوڵڵا ئەحمەدپوور"، تەمەن ٤٥ ساڵ و کوڕی سەید تاهیر، خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ مەهاباد
کوردستان

سنە؛ هاووڵاتییەکی کورد بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٨ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شۆڕش محەممەدپوور"، تەمەن ٣٦ ساڵ و کوڕی هاشم، خەڵکی گوندی تەنگیسەر، سەر بە شاری سنە، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.

٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ سنە