ڕۆژی یەکشەممە، ٢٥ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی "ئەشکان (پاشناو ناڕوون)"، بە تەقەی هیزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە بریندار بوو.
هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە کە لە ئاکامی ئەم تەقەکردنەدا، دەستی ڕاستی بەتوندی بریندار بووە.
ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراوە.
ئەم کۆڵبەرە خێزاندارە و خەڵکی گوندی "دارینە"یە و لە بانە نیشتەجێیە.





