سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٢٧ی پووشپەڕ، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "حەبیبوڵڵا ئیلخانی"، خەڵکی شاری نۆدشە، سەر بە پاوە، لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان جێبەجێ کرا.

ئەم هاووڵاتییە پێشتر مامۆستای پەروەردە و بارهێنان بووە و ١٢ ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست"، دەسبەسەر کرابوو و دواتریش لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە بۆ لەسێدارەدران مەحکووم کرابوو.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم زیندانییە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.