دووشەممە، ٢٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی چوار هاووڵاتیی کورد لە زیندانی ورمێ

چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سەعدی مۆزدگیر"، دانیشتووی گەڕەکی "دزەی سیاوەش"ی ورمێ، "قازی نامی"، دانیشتووی گەڕەکی "کوشتارگا"ی ورمێ، "کەماڵ عوسمانییان" دانیشتووی گەڕەکی "دزەی سیاوەش"ی ورمێ و "جەلال موکەڕەم" خەڵکی گوندی "ئەنبێ" سەر بە…

٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٣
کوردستان

دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە بریندار کران

شەوی چوارشەممە، یەکی سەرماوەز، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "ئەدیب ڕەنجبەری"، خەڵکی سەقز و "فەرزاد عەزیزی"، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی بۆکان، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە، بریندار کران.

٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٣
کوردستان

ورمێ؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی ١٠ هاووڵاتیی کورد

دە هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "تەیفوور سەلیمی بابامیری"، تەمەن ٤٧ ساڵ، "هێمن کرمانج"، "ئەحمەد مامزادە" تەمەن ٦٥ ساڵ، "ئەبووبەکر مامزادە" تەمەن ٥٣ ساڵ، "سۆران قاسمی" تەمەن ٢٨ ساڵ، "پژمان سوڵتانی" تەمەن ٣٠ ساڵ، "کاوە ساڵحی" تەمەن ٤٠ ساڵ،…

٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ ورمێ
کوردستان

ئەسعەد حەسەنپوور، کۆڵبەری خەڵکی سەقز، بە هۆی توندیی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا

ڕۆژی چوارشەممە، یەکی سەرماوەز، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئەسعەد حەسەنپوور"، تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی گوندی "جەعفەرخان" سەر بە شاری سەقز، بە هۆی توندیی برینەکانییەوە لە نەخۆشخانەیەکی بانە گیانی لەدەست دا.

١ی سەرماوەزی ٢٧٢٣
کوردستان

حوکمی لەسێدارەدرانی دوو زیندانیی خەڵکی کرماشان و هەرسین لە زیندانی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، یەکی سەرماوەز، دوو زیندانی بە ناوەکانی "محەممەد ئەندیشکووه"، کوڕی خوداداد، خەڵکی کرماشان و "موسلم جەمشیدی"، کوڕی عەلی جەعفەر، خەڵکی هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان، لە زیندانی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا.

١ی سەرماوەزی ٢٧٢٣
کوردستان

ماوەی مورەخەسیی سیاوەش حەیاتی، وتەبێژی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسان و دەبیری بەرەی یەکگرتووی کورد، درێژ کرایەوە

ماوەی مورەخەسیی سیاوەش حەیاتی، وتەبێژی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسان و دەبیری بەرەی یەکگرتووی کورد، هەتا ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی سەرماوەز، درێژ کرایەوە.

١ی سەرماوەزی ٢٧٢٣
کوردستان

پیرانشار؛ دەسبەسەرکرانی دوو مێرمنداڵی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

شەوی دووشەممە، ٢٩ی خەزەڵوەر، دوو منداڵ بە ناوەکانی "پێشەوا نەبی"، تەمەن ١٦ ساڵ و "کارزان نەبی"، تەمەن ١٥ ساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

١ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ پیرانشار