دووشەممە، ٢٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

سنە؛ مامۆستا حوسێن عەلیمورادی، بە ١٦ مانگ زیندان مەحکووم کرا

مامۆستا حوسێن عەلیمورادی، پێشنوێژی مزگەوتی "ئیبراهیم خەلیلوڵڵا"ی سنە و بەرپرسی قوتابخانەی زانستی دینیی "ئیبراهیم خەلیلوڵڵا"، لەلایەن دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدانەوە، بە ١٦ مانگ زیندان مەحکووم کرا.

٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ سنە
کوردستان

کامران ساختمانگەر، چالاکی کرێکاری، دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندانی سنە کرا

ڕۆژی دووشەممە، ٦ی سەرماوەز، کامران ساختمانگەر، چالاکی کرێکاری، پاش ئامادەبوون لە لقی ٤ی جێبەجێکاری سزاکانی سنە، دەسبەسەر و بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی ڕەوانەی زیندانی سنە کرا.

٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٣
کوردستان

سنووری نەوسوود؛ کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بەتوندی بریندار کرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی سەرماوەز، کۆڵبەرێک بە ناوی "حەبیب ڕەزایی"، تەمەن ٥٢ ساڵ و خەڵکی جوانڕۆ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود، بەتوندی بریندار کرا.

٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ سنووری نەوسوود
کوردستان

سنە؛ ئومید مەجیدی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی دووشەممە، ٦ی سەرماوەز، ئومید مەجیدی، گۆرانیبێژی خەڵکی سنە، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی، هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە زیندانی سنە ئازاد کرا.

٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ سنە
کوردستان

کوژرانی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود

شەوی یەکشەممە، ٥ی سەرماوەز، کۆڵبەرێک بە ناوی "یاوەر وەیسی"، خەڵكی گوندی "قوڵقوڵە"، سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بەتوندی بریندار بوو و گیانی لەدەست دا.

٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٣
کوردستان

بانە؛ کۆڵبەرێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت کوژرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی "فارووق عەلیزادە"، کوڕی عوسمان و خونچە، خەڵکی شاری ڕەبەت سەر بە سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە گیانی لەدەست دا.

٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ بانە
کوردستان

دۆسییەی موژگان کاوسی ڕەوانەی لقی ٢ی جێبەجێکاری حوکمە کەیفەرییەکانی نۆشەهر کرا

دۆسییەی موژگان کاوسی، لێکۆڵەر و چالاکی بواری زمان و ئێتنیکی خەڵکی کەلاردەشتی مازەندەران، پاش پشتڕاستکرانەوەی حوکمی زیندانەکەی، ڕەوانەی لقی ٢ی جێبەجێکاری دادسەرای گشتی و ئینقلابی نۆشەهر کرا.

٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٣