دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە نەغەدە
ڕۆژی دووشەممە، ١١ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد جۆخور (ئەمینیفەر)"، خەڵکی گوندی "ئالیاوێ"، سەر بە شاری نەغەدە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی دووشەممە، ١١ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد جۆخور (ئەمینیفەر)"، خەڵکی گوندی "ئالیاوێ"، سەر بە شاری نەغەدە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
١٣ی بەفرانباری ١٤٠٢؛ ئەنوەر خزری، کامران شێخە، خەسرەو بەشارەت و مامۆستا فەرهاد سەلیمی، چوار زیندانیی عەقیدەتیی مەحکووم بە لەسێدارەدران کە دۆسییەی هاوبەشیان لەگەڵ دادوود عەبدوڵڵاهی هەیە، دوابەدوای زۆربوونەوەی مەترسیی لەسێدارەدرانی داوود…
ڕۆژی سێشەممە، ١٢ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەدجەعفەر محەممەدی"، تەمەن ٥٥ ساڵ، کوڕی تۆفیق و خەڵکی سنە، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی سێشەممە، ١٢ی بەفرانبار، سادق مەحموودنژاد، خۆپیشاندەری خەڵکی پیرانشار کە چاوی بریندار بووە، پاش بانگهێشتکران بۆ لقی جێبەجێکاری سزاکانی دادگای ئەم شارە، دەسبەسەر و بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی، ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا.
ڕۆژی یەکشەممە، ١٠ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حەمزە سەجادی"، تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی سنە، پاش بانگهێشتکران بۆ لقی جێبەجێکاری سزاکانی دادگای ئینقلابی ئەم شارە، دەسبەسەر کرا و بۆ زیندانی سنە ڕاگوێزرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ١٢ی بەفرانبار، داوود عەبدوڵڵاهی، زیندانیی عەقیدەتیی کورد، پاش ١٤ ساڵ زیندان، لە زیندانی قزڵحساری کەرەج لە سێدارە درا.
بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا، ٣٤١ کۆڵبەر لە ساڵی ٢٠٢٣دا کوژراون و بریندار کراون کە ٢٢ کەسیان تەمەنیان کەمتر لە ١٨ ساڵ بووە.
ڕۆژی یەکشەممە، ١٠ی بەفرانبار، سەیاد دەرویشی، برای فەرجاد دەرویشی لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە ورمێ، پاش نزیک بە دوو مانگ دەسبەسەرکران، بە دانانی بارمتەی یەک میلیاردی و بە شیوەی کاتی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.
ڕۆژی دووشەممە، ١١ی بەفرانبار، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "مورتزا محەممەدی" و "ئیبراهیم محەممەدی"، خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "بەهمەن قادری" کوڕی مەجید و خەڵکی مەریوان بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی سنووری هەورامان بەتوندی بریندار بوو.