ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "بەهمەن قادری" کوڕی مەجید و خەڵکی مەریوان بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی سنووری هەورامان بەتوندی بریندار بوو.
ئەم کۆڵبەرە لەم ڕووداوەدا سەری بەتوندی بریندار بووە و بە هۆی قووڵیی برینەکانیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی کەوسەری سنە کراوە.
دۆخی گشتیی ئەم کۆڵبەرە ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.



-1280x720-640x360.png)

