یەکشەممە، ١٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

سزای لەسێدارەدرانی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی هەمەدان جێبەجێ کرا

بەپێی ڕاپۆرتی هێرانا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ١ی ڕێبەندان، سزای دوو بەندکراو کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە "ماددەی هۆشبەر" سزای لەسێدارەدرانیان بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی هەمەندان جێبەجێ کرا.

٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣
کوردستان

مەریوان؛ سەلمان ئەفرا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕێبەندان، سەلمان ئەفرا، بەندکراوی سیاسیی پێشوو و هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "نێ"ی مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ مەریوان
کوردستان

بۆکان؛ مەتین حەسەنی لە برینداربووانی ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری ٩٨، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕێبەندان، مەتین حەسەنی، لە خۆپیشاندەرانی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ٩٨ لە شاری بۆکان کە چاوی بریندار ببوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ بۆکان
کوردستان

شنۆ؛ دوو لاوی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٣ی ڕێبەندان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سۆران بنگینی" کوڕی ڕەسووڵ و "شەهرام ئیبراهیمی"، کوڕی قادر، خەڵکی گوندی "کانیڕەش"ی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ شنۆ
کوردستان

زانیار مەحموودی بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی ڕەوانەی بەندیخانەی کرماشان کرا

ڕۆژی دووشەممە، ٢ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "زانیار مەحموودی"، تەمەن ٢٤ ساڵ و کوڕی ئەکبەر، خەڵکی جوانڕۆ پاش بانگکران بۆ لقی جێبەجێکاری سزاکانی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەم شارە دەسبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەی ڕەوانەی…

٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣
کوردستان

عوسمان موزەیەن، پارێزەری پلە یەکی دادگوستەری باسی لە درێژکردنەوەی ماوەی دەسبەسەرکرانی ٨ ڕۆژەی شۆڕش ئەبووبەکری و دڵشاد محەممەدی بەبێ ئاگاداربوون لە چارەنووسیان کرد

ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕێبەندان ١٤٠٢، عوسمان موزەین، پارێزەری پلەی یەکی دادگوستەری بە بڵاوکردنەوەی نامەیەکی سەرئاوەڵا، ڕوو لە دادستانی گشتیی و ئینقلابی سەردەشت، وێڕای ئاماژەکردن بە دەسبەسەرکرانی چەکدارانەی شۆڕش ئەبووبەکری و دڵشاد محەممەدی لە ڕۆژی…

٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣
کوردستان

فەرهاد سەلیمی، بەندکراوی عەقیدەتیی کورد لە زیندانی قزڵحساری کەرەج لە سێدارە درا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٣ی ڕێبەندان، سزای لەسێدارەدرانی مامۆستا فەرهاد سەلیمی، بەندکراوی عەقیدەتیی کورد، پاش ١٤ ساڵ بەندکران لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا.

٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣