بەهمەن نادری بانگی لقی یەکی دادگای ئینقلابی کرماشان کرا
بەهمەن نادری، هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بانگی لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارە کرا.
بەهمەن نادری، هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بانگی لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارە کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئارمان ئیبراهیمی" خەڵکی گوندی "ئاڵکاوێ"، سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٣ جەلال سۆهرابی تەمەن چل ساڵ و خەڵکی گوندی تاژان سەر بە شاری بانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری سوورکێوی بانە کوژرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٣، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئومید ڕەشیدپاک"، خەڵکی گوندی "ئاڵیاوێ"، "فەخرەدین مودەڕسی" خەڵکی گوندی "دێشەمس" و "ڕەحیم ڕەفعەتی" خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار…
سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "حیسامەدین مەحموودی" تەمەن ١٩ ساڵ و کوڕی سەید جەلال خەڵکی گوندی "کانی سورک"، "مەولوود ڕووستا" و "حەسەن ڕەسووڵی" خەڵکی گوندی "حەسەن نووران" سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی بانەمەڕی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی عەلی ئەشرەف خانی تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی شاری سەرپێڵ زەهاو لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا.
سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٣، یووسف حاجی خۆش ئەندامی شۆرای ناوەندی و لێژنەی بەڕێوەبەریی بەرەی یەکگرتووی کورد خەڵکی گوندی کۆنە قەڵا سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٣، هاوڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەلاح قازی" خەڵکی گوندی گوندەوێڵە سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
شەوی چوارشەممە، ١٢ی بانەمەڕی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "هێمن ئەحمەدی" خەڵکی سەقز، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "بەستام"ی ئەم شارە گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی سێشەممە، ١١ی بانەمەڕی ١٤٠٣، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "محەممەد سوڵتانپوور" خەڵکی گوندی "دێشەمس" و "غەفوور شێخ محەممەدی" تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵكی گوندی "ئاڵیاوێ" سەر بە ساری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بپ…