پێنجشەممە، ٢٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

حكوومەتی ئێران ٣٤خوێندكاری هەرێمی كوردستانی سنوورداش كردەوە

١٨ خوێندکار لەو ٣٤ خوێندكارەی‌ هەرێمی كوردستان كە لە زانستگای كوردستان لە شاری‌ سنە دەخوێنن، دوای دەستبەسەر كردنیان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەكانی حكوومەتی ئێرانەوە لە سنە، لە سنووری باشماخەوە سنورداش كرانەوە.

١٨ی جۆزەردانی ٢٧١٢
کوردستان

پاش دانی 3 میلیۆن تمەن، تەرمی سەربازی كورد رادەستی بنەماڵەكەی كرایەوە

دوای خۆكوژیی سەربازێكی كورد لە پادگانی نیزامیی شارۆچكەی ساحیب لە سەقز، پاش چەند رۆژ كێشمەكێش لە نێوان سپا و بنەماڵەكەی، بە دانی 3 میلیۆن تمەن ئەوكات تەرمەكەیان رادەستی بنەماڵەكەی كردەوە.

١٨ی جۆزەردانی ٢٧١٢
کوردستان

جەلال مەلەكشا: بەرهەمەكانم لەلایەن ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادەوە مۆڵەتی چاپیان پێ‌ نادرێت

جەلال مەلەكشا، شاعێر و نووسەری كورد كە كۆمەڵێك بەرهەمی فارسی و كوردیی ئامادەی چاپن، لەلایەن ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای كوردستانەوە مۆڵەتی چاپی بەرهەمەكانی نادرێت.

١٨ی جۆزەردانی ٢٧١٢
کوردستان

ئەندامانی شۆرای شاری روانسەر بە زیندان، شەلاق و 15 میلیۆن تمەن غەرامە مەحكووم كران

پێنج ئەندامی شۆرای شاری روانسەر لەلایەن لقی 101 دادگای جەزایی ئەو شارەوە بە تاوانی دەستبەسەردا گرتنی زەوین، هەركام بە 2 ساڵ زیندان، 74 زەربە شەلاق و 15 میلیۆن تمەن غەرامە مەحكووم كران.

١٧ی جۆزەردانی ٢٧١٢
کوردستان

حەسەن ئەمینی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات و دادگای تایبەتی رۆحانییەت كرا

حەسەن ئەمینی، مامۆستای ئایینی و لێپرسراوی شۆرای بەڕێوەبەریی مەكتەب قورئانی كوردستان، بەهۆی رەخنەگرتن لە كاروباری بەڕێوەبەری و رادەربڕین، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی پارێزگای كوردستان و دادگای رۆحانییەت لە هەمەدان كرا.

١٦ی جۆزەردانی ٢٧١٢
کوردستان

زیندانییەكی سیاسیی كورد لە زیندان گیانی لەدەست دا

چالاكانی مافی مرۆڤ و دێمۆكراسی لە ئێران بڵاویان كردەوە، محەممەد مەهدی زالیە زیندانیی سیاسیی كورد كودر پاش 21 ساڵ زیندانی و ئەشكەنجە و ئازار لە زیندانی "گەوهەردەشت"ی كەرەج گیانی لەدەست داوە.

١٦ی جۆزەردانی ٢٧١٢
کوردستان

نائارمییەكان لە ئیلام درێژەیان هەیە

پاش پووچەڵ كردنەوەی ئەنجامی خولی دووەیەمی هەڵبژاردنی مەجلیسی ئێران لە چەند شاری پارێزگای ئیلام، خەڵكی ناڕازی لە شاری "مەلەكشایی" دەستیان دایە ناڕەزایەتی و لە ئەنجامی ئەو خۆپیشاندانانە هەتا ئێستا چەند كەس كوژراو بریندار بوون و دەیان كەسی…

١٥ی جۆزەردانی ٢٧١٢