ئاژانسی كوردپا: یەکێکی دیکە لەو 6 كەسەی كە ماوەی یەك مانگ لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە لە ئاوایی "نێ" دەستبەسەر كران، رەوانەی زیندانی گشتیی مەریوان كرا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا: حەمید پەرهیزكار تەمەن 18 ساڵ و كوڕی ئەحمەد لاوی خەڵكی ئاوایی "نێ"دوای نزیك بە 1 مانگ گیران لە گرتنگەی ئیتلاعات رەوانەی زیندانی گشیی شاری مەریوان كراوە.
پێشتریش ئیدریس كاوە کوڕی کەریم یەكێكی دیكە لە دەستبەسەر كراوەكان دوای لێدان و كوتانێكی زۆر رەوانەی زیندانی گشتیی شاری مەریوان كرابوو.
لەلایەكی دیكەوە چەند لاوی دیكەی خەڵكی "نێ" بەناوەكانی: وەریا فەرەجی، پشتیوان ئەفسەری، بورهان كیانپوور تەمەن 17 ساڵ و كوڕی عوسمان، عادڵ پەروازە تەمەن 19 ساڵ و كوڕی رەحمان، ژمارەیەكی دیكە لەو دەستبەسەر كراوانەن كە هەتا ئێستا چارەنووسیان روون نەبۆتەوە.





