كچێك لە دەورووبەری ورمێ دەستی دایە خۆكوژی و گیانی لەدەست دا
كچێكی تەمەن 18 ساڵ بەناوی "فاتمە گوڵمحەممەدی" و خەڵكی گوندێکی سەر بە ناوچەی "دۆڵ"ی ورمێ بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە دەستی داوەتە خۆكوژی و گیانی لەدەست داوە.
كچێكی تەمەن 18 ساڵ بەناوی "فاتمە گوڵمحەممەدی" و خەڵكی گوندێکی سەر بە ناوچەی "دۆڵ"ی ورمێ بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە دەستی داوەتە خۆكوژی و گیانی لەدەست داوە.
كرێكارێكی كوردی خەڵكی سەلاسی باوەجانی بەهۆی رووداوی كارەوە لە شاری سلێمانی گیانی لەدەست دا.
لە رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر جادەی كامیاران ـ كرماشان 5 هاووڵاتیی كوردی گوندێكی سهوڵاوا گیانیان لەدەست دا.
وەزیری بازرگانیی عێراق رایگەیاند، ئێران پێشی بە رژانی "49 رووباری بچووك" بۆ ناو خاكی عێراق گرتووە و جەختی كردەوە هەتا چارەسەر نەبوونی ئەو گرفتە، ئەو وەزراەتخانەیە هیچ گرێبەستێك لەگەڵ ئێران واژۆ ناكات.
حەفتەی پێشوو سێ هاووڵاتیی كوردی خەڵكی سەردەشت لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كران.
پاش ئەوەی كە لەلایەن "ناوەندی ئەدەبیی هانا" و بە پشتیوانیی لایەنگرانی فەرهەنگی ئیلام نەرم ئامێری دەنگی شاعێرانی هاوچەرخی ئیلام بڵاو كرایەوە، لەگەڵ پێشوازیی بێ وێنەی لایەنگر و بەردەنگان بەرەڕوو بۆتەوە.
رێكەوتی 4ی خەرمانان لاوێكی كوردی دانیشتووی یەكێك لە گوندەكانی سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكومەتەوە قۆڵبەست و بۆ شوێنێكی نادیار راگوێزراوە.
فێستیڤاڵی شانۆی كوردیی سەقز كە ساڵی 1378 لەسەر دەستی هونەرمەندانی شاری سەقز دەستی پێكرد، پاش سێزەد ساڵ و هەوراز و نشێوی زۆر لەلایەن لێپرسراوانی حكومەتییەوە، جێگای خۆی دەداتە شانۆی شارۆمەند.
بەپێی راپۆرتی رێكخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی كوردستان، پاش زیاتر لە یەك مانگ لە گیرانی عەبدوڵڵا عەباسی چالاكی سیاسی ـ مەزهەبیی كورد، هێشتا بە ناڕوونی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەرە.
سەرجەم چوارینەكانی باباتاهیری هەمەدانی لەلایەن رەحیم لوقمانی شاعێر و لێكۆڵەری كوردەوە وەرگێڕدراونەتە سەر شێوەزاری سۆرانی.