بەردەوامیی کوژرانـی تراژیـدیایی کۆڵبـەرانی کــورد
بە کوژرانی کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی ناوچەی ورمێ، بە تەقەی هێــزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێـران، ئاماری کوژرانی کۆڵبەرانی کورد لە ماوەی ٥ مانگی رابردوودا گەیشتە ١٨ کەس.
بە کوژرانی کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی ناوچەی ورمێ، بە تەقەی هێــزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێـران، ئاماری کوژرانی کۆڵبەرانی کورد لە ماوەی ٥ مانگی رابردوودا گەیشتە ١٨ کەس.
کرێکارانی گرێبەستیی ئیدارەی رێگە و شارسازیی شاری نەغەدە لە ماوەی ٦ مانگی رابردوودا مووچەیان پێنەدراوە.
لە ماوەی رۆژانی رابردوودا دوو هاووڵاتیی کورد لە پرۆژەی "مسکن مهر"ی شاری جوانڕۆ لە ئەنجامی رووداوی کاردا بوونە قوربانی.
زیندانیانی سیاسیی زیندانی شاری مەهاباد لەلایەن قازی چاوەدێری نێو زیندانەوە بەرەوڕووی ئازار دەبنەوە.
چیرۆكە شێعری دڵداریی "عەزیز و كوبــڕا" لە دووتوێی ١٤٤ لاپەڕەدا چاپ و بڵاو كرایەوە.
کەمئەندامێکی کیمیابارانی شاری نۆدشە بەهۆی ئاسەواری چەکی کیمیاییەوە لە نەخۆشخانەیەکی شاری تاران گیانی لەدەست دا.
لەلایەن کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی و سیاسیی کوردی خەڵکی کوردستانی رۆژهەڵات و نیشتەجێی هەرێمی کوردستانەوە، دووەمین کۆنفڕانسی ژینۆسایدی گەلی کورد بەڕێوە دەچێت.
نامیق مەحموودی زیندانیی بەساڵاچووی کورد لەلایەن مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە و بە ئاگاداریی بەرپرسانی زیندانی رەجایی شاری کەرەج، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە راگوێزرا.
بە خۆسووتاندنی ژنێک لە ناوچەی نەغەدە، ئاماری خۆکوژیی ژنان و کچانی کورد لە ماوەی ٥ مانگی رابردوودا لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێــران گەیشتە ٣٦ کەس.
کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی ناوچەی سەوڵاوا لە ئەنجامی تەقینەوەی مین لە سنووری هەرێمی کوردستان، بە توندی بریندار و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دا.