ئاژانسی كوردپا: لەشاری بۆكان كۆنسێرتێكی مۆسیقای فۆلكلۆری ئێرانی لەلایەن گرووپی "باربد و نكیسا" بەڕێوە دەچێت.

بەپێی راپۆتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، گرووپی هونەریی "باربد و نەكیسا" لەرۆژانی ١٧، ١٨ و ١٩‌ی مانگی رەزبەری ساڵی ١٣٩٢‌ی هەتاوی لە هۆڵی سیمورغی شاری بۆكان هوونەرەکانیان پێشەکەش دەكەن.

ئەو كۆنسێرتە کە بەسەرپەرستیی بە سەرپەرشتی ئەیوب ئەمین‌زادە بەرێوە دەچێت، بەرهەمەکان بە دوو زمانی كوردی و فارسی پێشكەش دەكرێن و بڕیارە تیایدا ئامێرەكانی تەنبوور، تار، كەمانچە و سێ‌تار بە كار بێت.

لەو كۆنسێرتەدا سمكۆ میرزاپوور وەكوو گورانیبێژ بە زمانی كوردی بەرهەمەكانی پێشكەش بە بەشداربوان دەكات.

گرووپی باربد و نەكیسا ساڵی ١٣٩١‌ی هەتاویش بۆ ماوەی دوو رۆژ لەشاری بۆكان لە کۆنسێرتێکدا هونەرە مۆسیقاییەکانی خۆیان نواند.

گرووپی "باربد و نەكیسا" ساڵی ١٣٧٧‌ی هەتاوی لەلایەن "ئەمین نۆبەخت"‌ـەوە دامەزرا و ئەو گرووپە دواتر دامەزراوەیەكیان بەناوی كۆمەڵگەی باربد لەبواری فێركاریی مۆسیقای فۆلكلۆر دامەزراند.

باربد مووزیكزانێكی سەردەمی دەسەڵاتداریەتیی ساسانیەكان بووە و وشەی "باربد" لەدەقە كۆنەكاندا و سەردەمی دەسەڵاتداریەتی "خوسرەوپەرویز"‌دا بە واتای خواوەند، فەرماندەر و خاوەن، ناوی لێبردراوە و "باربد" لەو سەردەمەدا بۆ هەر رۆژێكی حەفتە ئاهەنگێكی تایبەتی دانابوو.