هێزە حکوومەتییەکان شاری نەوسوود رێگرییان لە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی نارەزایەتیی هاووڵاتییان گرت
بازاڕیان و دووکاندارانی شاری نەوسوود بۆ وەڵامدانەوە بە بانگەوازی لاوان و چالاکانی مافی مرۆڤی ئەو شارە، دوکان و بازاڕیان داخست.
بازاڕیان و دووکاندارانی شاری نەوسوود بۆ وەڵامدانەوە بە بانگەوازی لاوان و چالاکانی مافی مرۆڤی ئەو شارە، دوکان و بازاڕیان داخست.
حەفتەی سێهەمی مانگی خەزەڵوەری ١٣٩٢ی هەتاوی
بۆ یادی مامۆستا "محێدین حەقشناس"، هاووڵاتییانی شاری سنە پێکهاتوو لە فەرهەنگیان و شاخەوانانی کوردی شاری سنە بە یارمەتیی کانوونی شاخەوانانی ئوستانی کوردستان چالاکییەکی ژینگە پارێزییان بەڕێوە برد.
دوو هاووڵاتیی خەڵکی ناوچەی شنۆ، پاش ئەوەی لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە درانە بەر دەستڕێژی گولـلە، چارەنووسیان بە ناروونی ماوەتەوە.
دوابەدوای تەواوبوونی خۆپیشاندانەکەی رۆژی هەینی لە هەولێر، حەوت کەس لە بەڕێوەبەرانی ئەو خۆپیشاندانە، لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستبەسەر کران.
لەسەر داوای لاوان، چالاکانی مافی مرۆڤ و فەرهەنگیی شاری نەوسوود، بۆ نارەزایەتی دەربڕین بە کوژرانی لاوێکی کوردی خەڵکی ئەو شارە، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی بەڕێوە دەچێت.
دوو لاوی خەڵکی ناوچەی نەوسوود، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراو و بریندار بوون.
لەلایەن ٦ رێکخراوی مەدەنی و داکۆکیکاری مافی مرۆڤ، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٣ی خەزەڵوەریان وەک رۆژی ماتەمینیی گشتی لە کوردستان، راگێندرا.
هاووڵاتییەکی خەڵکی ناوچەی سەردەشت، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، کوژرا.
دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، حوکمی لە سێدارەدانی هاووڵاتییەکی کوردی لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە بەڕێوە برد.