چالاکێکی فەرهەنگیی شاری سەقز بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی رەوانەی زیندان کرا
یەکێک لە چالاکانی فەرهەنگیی کوردی خەڵکی شاری سەقز بۆ تێپەڕاندنی ماوەی ٧ مانگ زیندانیی تەعزیری رەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە کرا.
یەکێک لە چالاکانی فەرهەنگیی کوردی خەڵکی شاری سەقز بۆ تێپەڕاندنی ماوەی ٧ مانگ زیندانیی تەعزیری رەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە کرا.
حەفتەی چوارەمی مانگی خەزەڵوەری ١٣٩٢ی هەتاوی
شەوی رابردوو لاوێکی تەمەن ١٩ ساڵەی خەڵکی ناوچەی سەردەشت بەهۆیەکی ناڕوون کۆتایی بەژیانی خۆی هێنـــا.
هاووڵاتییەکی خەڵکی ناوچەی ئیلام، بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی سەردەشت بووە قوربانی.
کچە کوردێکی تەمەن ١٨ ساڵەی خەڵکی شاری بانە لە ئەنجامی تەقەی راستەوخۆی هیزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندا کوژرا.
ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا بۆ زیاتر زەق كردنەوەی پێشێلكاریی مافی مرۆڤ دەرهەق بە هاووڵاتییانی كورد لەناوچە كوردییەكانی ئێران حەفتانە راپۆرتێك لەژێر ناوی "روانگەی حەفتە"دا بڵاو دەكاتەوە.
لە ماوەی ساڵی خوێندندا بەبێ لەبەر چاو گرتنی ئەو بەخشنامەی وەزارەتی پەروەردە و یاسا بنەڕەتیی وڵاتی ئێران، بە بیانووی جۆراوجۆرەوە پارە لە قوتابییان وەردەگیرێت.
ژومارەیەک لە ئەدیبان، لاوان و وەرزەشڤانانی شاری بۆکان رێوڕەسمێكیان بە بۆنەی شەشەمین ساڵیادی كۆچی دوایی شاخەوانی كورد موقبیل هونەر پەژوە لەسەر گڵكۆی ئەو وەرزشكارە كوردە، بەڕێوە برد.
پاش تێپەڕبوونی ٨ رۆژ لە دەستبەسەر کرانی ٧ چالاکی سیاسیی کوردی خەڵکی کوردستانی ئێران و نیشتەجێی هەرێمی کوردستان، هەتا ئێستا لە دەستبەسەریدا ماونەتەوە و چارەنووسیان ناڕوونە.
مەڕوماڵاتی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ناوچەی شنۆ لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بە بیانووی نزیک بوونەوە لە سنوور، دەستی بەسەردا گیرا.