کرێکارانی " کشت و سەنعەتی" مەهاباد مانیان گرت
کرێکارانی کوردی ناوەندی پیشەیی " کشت و سەنعەتی" شاری مەهاباد ماوەی ١٠ مانگە لەحەقەدەستەکانیان بێبەری کراون و ئەوەش ناڕەزایەتی کرێکارانی لێکەوتووتەوە.
کرێکارانی کوردی ناوەندی پیشەیی " کشت و سەنعەتی" شاری مەهاباد ماوەی ١٠ مانگە لەحەقەدەستەکانیان بێبەری کراون و ئەوەش ناڕەزایەتی کرێکارانی لێکەوتووتەوە.
ئاماری خۆکشتن لە نێو لاوان لە کوردستان رۆژبەرۆژ لە پەرەسەندن دایە و لە نوێترین حاڵەتدا چوار هاووڵاتیی کورد هەوڵی خۆکوشتنیان داوە کە سێ کەسیان لە هەوڵەکانیاندا سەرکەوتوو بوون.
بەشێکی بەرچاوی لە دارستانەکانی شاری بانە لە ئاگردا سووتان و خەسارێکی بەرچاو بە ژینگە و سروشتی کوردستان گەیشت.
ماوەیەکە ئیدارەی ئیتلاعاتی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا فشاری خستووەتە سەر چالاکانی فەرهەنگی و لەرێگەی جۆراوجۆرەوە دەیهەوێ پێش بە چالاکییەکانیان بگرێت.
رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، لە بەرەبەری نۆـەمین ساڵی دەستبەسەرکردنی محەممەد سدیق کوبوودوەند چالاکی مافی مرۆڤی کوردستان بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە.
لەدرێژەی بانگهێشت و فشار خستنە سەر چالاکانی کورد، یەکێک لە چالاکانی مەدەنی کوردی شاری دێگولان بانگهێشتی ناوەندە ئەمنیەتیەکان و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کراوە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، لە بەیاننامەیەکدا کوشتاری بێبەزەییانەی هاووڵاتیانی مەدەنی و هێرشە تیرۆڕیستیەکانی دەوڵەتی ئیسلامیی مەحکووم کرد.
بۆنی ناخۆشی کارگایەک کە لەنێوان جادەی کرماشان ـ روانسەر هەڵکەوتووە دانیشتوانی ناوچەکەی تووشی بێزاریی و نیگەرانی کردووە.
پاش جموجۆڵە نیزامییەکانی حیزبی دێمۆکرات لە ناوچەی سنووری شنۆ، هێزەکانی سوپای پاسدرانی بە کەرەسە نیزامی و چەکی قورسەوە لە ناوچە سنوورییەکانی ئەو شارە جێگیر کراون.
یەکێک لە بریندارانی خۆپیشاندەرەکانی ئەم دواییانەی مەهاباد کە بە تەقەی هێزەکانی حکوومەتی ئیسلامی بریندار ببوو، پاش دەیان رۆژ بەربەرەکانێ لەگەڵ مەرگ، گیانی لەدەستدا.