خوسوتاندنی دوو ژن لەشارەکانی مەریوان و شنۆ
لەشارەکانی مەریوان و شنۆ دوو ژن بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتی و خێزانییەوە ئاگرییان لەجەستەی خۆیان بەرداوە و کۆتایی بە ژیانیان هاتووە.
لەشارەکانی مەریوان و شنۆ دوو ژن بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتی و خێزانییەوە ئاگرییان لەجەستەی خۆیان بەرداوە و کۆتایی بە ژیانیان هاتووە.
لاوێکی کوردی خەڵکی ناوچەی سایین قەڵا لەپارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا ماوەی حەفتەیەکە لەلایەن هێزەئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر و هەتا ئێستا چارەنووسی بە ناڕوونی ماوەتەوە.
کچە شاخەوانێکی خەڵکی شاری مەهاباد توانیویەتی چیایەک لەوڵاتی چین بە ناوی " مەستاق ئاقا" بخاتە ژیر پێ.
زیاتر لە ١٠ ناوەندی مافی مرۆڤ بەبڵاووکردنەوەی بەیاننامەیەک، تێکدان و رووخاندنی شوێنی نوێژخوێندنی سوننە مەزهەبەکانیان لەتاران، مەحکووم کرد.
مینەبەجێ ماوەکانی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق لە کوردستان دوو کوژراو برینداری لێکەوتەوە.
چەند رۆژ پێش لە ئێستا، مێرمنداڵانی رێژ ١١ساڵی ئێران لە تۆرنۆمێنتی نوروێژ بەشداریان کردبوو، مێرمنداڵێکی کوردبە ناسناوی " آقای گل" ی بە دەست هێنا.
دادستانی تاران بە ئازادی مەرجداری محەممەد سدیق کەبوودوەند چالاکی مافی مرۆڤ و دامەزرێنەری رێکخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی کوردستان دژایەتی کرد.
هەواڵە بڵاوکراوەکان باس لە شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و هێزە کوردییەکانی ئوپۆزسیونی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە کوردستان دەکەن.
رۆژنامەنووسان بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک لێدوانەکانی ئەم دواییانەی "خوسرەو زەرئەفشانی" ئەندامی شوورای شاری کرماشان، نیسبەت بە هەڕەشە لە بەشی راگەیاندنی ئەم پارێزگایە مەحکووم کرد.
سێ کەس لەو شەش هاووڵاتییە کوردەی خەڵکی سەلاسی باوەجانی کە چووبوونە نێو گرووپی توندڕەوی ئیسلامی داعش لە شەر و تێکهەڵچوونێکدا کوژران.