لە تێکهەڵچوونەکانی پارێزگای کرماشاندا ٨ کەس لە هێزەکانی حکوومەت کوژراون
لە ئەنجامی دوو تێکهەڵچوونی جیاجیادا، کە شەوی دووشەممەی ئەم حەوتووە لە کرماشان و جوانڕۆ هاتە ئاراوە، ٨ کەس لە هێزە سەربازی و ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانیش کوژران.
لە ئەنجامی دوو تێکهەڵچوونی جیاجیادا، کە شەوی دووشەممەی ئەم حەوتووە لە کرماشان و جوانڕۆ هاتە ئاراوە، ٨ کەس لە هێزە سەربازی و ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانیش کوژران.
شەپۆڵێکی نوێی تۆزوخۆڵبارین لە پارێزگای کرماشان و شارەکانی سەر بەو پارێزگایە دەستی پێکرد، و لە هێندێک لەو شارانە، بینینی ئاسۆیی هەتا ٣٠٠ میترە.
٧ لاوی کورد کە لە کاتی مێرمنداڵیدا، تووشی قەتڵ ببوون، لەلایەن دادگای شارەکانی سنە، مەهاباد، سەقز و میاندواوەوە حوکمی ئێعدامیان بە سەردا سەپاوە.
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتیی کورد لە کوردستانی ئێران لە لایەن هێزەکانی حکوومەتی ئێرانەوە کوژراون.
زۆرانبازی كوردی تیمی ئازەربایجان، توانیی میدالی برۆنزی كێبڕكێی زۆرانبازیی فەرەنگیی ئۆلەمپیكی ٢٠١٦ی ڕیۆدۆژانیرۆ بۆ خۆی دەستبەر بكات.
چەندین ڕێکخراوی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوەکانی ئێران، سێ داواکاری پێشکەشی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکیەتیی ئورووپا دەکەن.
هاووڵاتییەکی کورد لە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، لەلایەن هەنگی سنووریی سپای پاسدارانەوە تەقەی لێ کرا.
دوو زیندانیی سیاسی کورد، سەرەڕای تەواو بوونی ماوەی زیندانییەکەیان، هێشتا هەر لە زیندان ڕاگیراون.
شارەوانیی پارێزگای کرماشان، بە هاوکاریی ڕێکخراوی بێهزیستی، سەری منداڵانی کاریان لەم شارە تاشیوە.
وەرگەڕانی تەراکتۆرێک لە شارستانی ئیسلامئابادی ڕۆژئاوا، گیانلەدەستدانی ٢ منداڵ و بریندار بوونی ٤ منداڵی دیکەی لێ کەوتەوە.