ئاژانسی کوردپا: وەرگەڕانی تەراکتۆرێک لە شارستانی ئیسلامئابادی ڕۆژئاوا، گیانلەدەستدانی ٢ منداڵ و بریندار بوونی ٤ منداڵی دیکەی لێ کەوتەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پۆلیسی ئیسلامئابادی ڕۆژئاوا، لە پارێزگای کرماشان، هەواڵی گیانلەدەستدانی دوو منداڵی تەمەن ٢ و ٨ ساڵەی لە ڕووداوی وەرگەڕانی تەراکتۆر، لە یەکێک لە گوندەکانی سەربەو شارەی ڕاگەیاندووە.

ئەو ڕووداوەدا، بەهۆی "کەمتەرخەمی"ی شۆفێری ئەو تەراکتۆرە هاتۆتە ئارا و لەئێستادا، بریندارەکان لە بریندارەکان "خومەینی"ـی ئیسلامئابادی ڕۆژئاوا، لەژێرچاوەدێری پزیشکیدان.
سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن کە ڕووداوەکە، لە کۆتایی حەوتووی ڕابردوودا بووە و ئەم منداڵانە لە قەراخ جادەی گوندی "ملیگە"
سەرقاڵی گەمەکردن بوون، کە تەراکتۆرەکە خۆی پێداکێشاون.
ئەو گوندە لە ١٥ کیلۆمیتری باشووری شاری ئیسلامئابادی ڕۆژئاوا هەڵکەوتووە، و کەمتر لە ١٥٠ بنەماڵەی لێ دەژین.
بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکان، لەماوەی یەک حەوتووی ڕابردوودا، ٢٨ هاووڵاتیی کورد بە هۆکاری ڕووداوی هاتوچۆوە، گیانیان لەدەست داوە، یان بریندار بوون.





