بڕیاری دەسبەسەرکرانی شێخ زاهێد شەهابی درێژ کرایەوە
بڕیاری دەسبەسەرکرانی شێخ زاهێد شەهابی برای شێخ ئازاد شەهابی لەلایەن لێپرسی دادسەرای گشتی و ئینقلابی سەقزەوە، بۆ مانگێکی دیکە درێژ کرایەوە.
بڕیاری دەسبەسەرکرانی شێخ زاهێد شەهابی برای شێخ ئازاد شەهابی لەلایەن لێپرسی دادسەرای گشتی و ئینقلابی سەقزەوە، بۆ مانگێکی دیکە درێژ کرایەوە.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی بانەمەڕی ١٤٠٤، مامۆستا سابیر خودامورادی، پێشنوێژی شارەکی قەوەخی شاری سەقز پاش بانگکران بۆ دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان و ئامادەبوون لەم دادگایە، بە ٢٢ مانگ بەندکرانی داسەپاو سزا دراوە.
ڕۆژی چوارشەممە ٣ی بانەمەڕی ١٤٠٤، مامۆستا ئایەت غوڵامی، مامۆستای سوننە مەزهەب و پێشنوێژی پێشووی مزگەوتی "محەممەدەلموستەفا" لە کرماشان و مامۆستای قوتابخانەی زانستی دینی، پاش بانگکران بۆ دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی لقی کرماشان و ئامادەبوون لە…
ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، مێرمنداڵیکی کورد بە ناوی "ئێحسان حەمزەزادە" خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە ڕەوانەی کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی ورمێ کرا.
ڕۆژی دووشەممە یەکی بانەمەڕی ١٤٠٤، ئەحمەد حەسەنزادە باوکی محەممەد حەسەنزادە لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە بۆکان هاوکات لەگەڵ تەواوبوونی ماوەی سزاکەی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی "ئاوات باباخانی" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
شەوی دووشەممە یەکی بانەمەڕی ١٤٠٤، هەواڵدەریی فارس سەر بە سپای پاسداران، هەواڵی جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدانی حەمید حوسێننژاد حەیدەرانلوو، بەندکراوی سیاسیی کوردی بە بێ ئاماژە بە شوێن و ڕێکەوتی جێبەجێکردنی سزاکەی بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە یەکی بانەمەڕی ١٤٠٤، مامۆستا لوقمان ئەمینی، پێشنوێژی مزگەوتی جامێعی چواریاری نەبیی سنە، پاش ئامادەبوون لە دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، سەعید زەرگووش، لاوی تەمەن ٣٢ ساڵی خەڵكی ئاودانان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی ٣١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی "شاوانە" سەر بە شاری شنۆ بە ناوەکانی زاهیر مەحموودیان و محەممەد خزری بە بێ بەڵگەی یاسایی و بە شێوەی سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی…