بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی ئیبراهیم مەردانی پاش بەشداریی میوانەکانی بە "جلوبەرگی خاکی" لە ڕێوڕەسمی شایی منداڵەکەی
ڕۆژی شەممە ١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٤، ئیبراهیم مەردانی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان، بە هۆی بەشداریی میوانەکانی لە ڕێوڕەسمی شایی منداڵەکەی بە "جلوبەرگی خاکی"یەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.









