تەقینەوەی گولـلە تۆپێکی بەجێماو، ٦ کوژرا و برینداری بنەماڵەیەکی لێ کەوتەوە
لە یەکێک لە گوندە سنوورییەکانی شاری جوانڕۆ، بە هۆی تەقینەوەی یەکێک لە گولـلە تۆپە بەجێماوەکانی شەڕی ٨ ساڵە، ٦کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەکی کردە قوربانی.
لە یەکێک لە گوندە سنوورییەکانی شاری جوانڕۆ، بە هۆی تەقینەوەی یەکێک لە گولـلە تۆپە بەجێماوەکانی شەڕی ٨ ساڵە، ٦کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەکی کردە قوربانی.
زیندانییەکی سیاسی خەڵکی شاری مەریوان، بە هۆی پێڕانەگەیشتن بە دۆسیەکەی لە بەرانبەر کۆمیساریای پەنابەران لە وڵاتی تورکیە مانی گرت.
هاووڵاتییەکی کورد، خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئەو ناوەندە ڕاگوێزرا.
کاریکاتۆریستێکی کورد، خەڵکی شاری مەهاباد، خەڵاتی کاریکاتۆریستیی نێونەتەوەیی بەدەست هێنا.
بە هۆی مەندیی بازاڕ و هەڵاوسان و بەرزبوونەوەی بەهای خستنەڕوو، ٣٥ هەتا ٤٠ دوکانی زێڕفرۆشی لە شاری کرماشان داخراون.
لە درێژەی خۆکوژییەکان لە نێو مێرمنداڵان لە شارەکانی کوردستانی ئێران، کچێکی مێرمنداڵ خەڵکی شاری بانە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
٧ یەکەی سێنفی لە شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان، بە هۆی "رۆژووخواردنـ"ـەوە، داخراون.
ژمارەیەک لە زیندانییانی ڕەجاییشاری کەرەج، لە نامەیەکی سەرئاوەڵادا، ئێعدامیان بە جۆرێک لە"قەتڵی دەوڵەتی" ناوزەد کردووە.
هەڵەی پزیشکی و ناشارەزایی یەکێک لە دوکتورەکانی نەخۆشخانەی شاری تەورێز، گیان لە دەستدانی کچێکی تەمەن ٣٠ ساڵەی خەڵکی شاری سەردەشتی لێ کەوەتەوە.
ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ڕوانسەر، چالاکانی مەدەنیی ئەو شارەی خستووتە ژێر گوشارەوە، کە لە چالاکیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خۆ ببوێرن.