ئاژانسی کوردپا: سێ کرێکاری کورد، لە یەکێک لە شیرکەتەکانی شاری سنە، بە هۆی ناڕەزایەتیدەربڕین بە نیسبەت دواکەوتنی مووچەی ٣ مانگەیان لە سەر کارەکەیان دەرکران.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شیرکەتی "شیرین عسل" لە شاری سنە، ٣ کەس لە کڕیکارانی خۆی کە ناڕەزایەتییان لە هەمبەر دواکەوتنی مووچەکەیان دەربڕیبوو، لە سەر کارەکەیان دەرکردووە.
شوناسی ئەو سێ کرێکارە دەرکراوە کوردە، بە ناوەکانی "نووشین قادری"، "فەریبورز سەمایی" و "شارام عەلیمورادی" ڕاگەیەندراوە.
ئەو کرێکارانە، ماوەی سێ مانگە پارەیان وەرنەگرتووە.
شیرکەتی "شیرین عسل"، لە شارەکی سەنعەتی ژمارەی ٢ی شاری سنە هەڵکەوتووە و سەرجەم ٩٢ کرێکاری هەیە.





