سێشەممە، ١٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

ئێران

ئێران

ئاستی زانستی ئێران دابەزیوە

سەرەڕای ئەوەیکە سەرانی کۆماری ئیسلامی بانگەشەی بردنەسەری ئاستی زانستیان لە ئێران دەکرد و بەڵێنی ئەوەیان دەدا کە تاکوو ساڵی ٢٠١٦ ئێران دەبێتە یەکێک لە بەهێزترین وڵاتانی زانستیی جیهان، ئەم وڵاتە داتەپینی ٥/٨% ی ئەزموون کردووە.

٢٦ی ڕەزبەری ٢٧١٦
ئێران

نزیک بە دوو هەزار سکاڵا سەبارەت بە ئازاری جەستەیی قوتابیان تۆمار کراوە

بەرپرسی هەڵسەنگاندنی ئەنجام و وەڵام‌دانەوەی وەزارەتی پەروەردە لە ئێران ڕایگەیاند کە؛ "لە دووساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا دوو هەزار و ٩٢٤ سکاڵای بنەماڵەی قوتابیان لەمەڕ توندوتیژی جەستەیی لەسەر قوتابیان تۆمار کراوە، کە هەزار و ٢٧٤ سکاڵایان لەجێی…

٢٦ی ڕەزبەری ٢٧١٦
ئێران

زیندانییەک لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج کوژرا

بە هۆی شەڕ و تێکهەڵچوونی زیندانییەکان لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی عاشووڕادا، یەکێک لە زیندانییەکان بە هۆی بەرکەوتنی قەمە دەکوژرێت.

٢٤ی ڕەزبەری ٢٧١٦
ئێران

دەست لە کار کێشانەوەی بەرپرسی پەروەردە لە شاری بەمپوور

چەند ڕۆژ پاش ئازار و ئەشکەنجەی قوتابییەک لە ناوچەی "بەمپوور" سەر بە پارێزگای "سیستان و بەلووچێستان" لە لایەن مامۆستاکەیەوە، بەرپرسی پەروەردەی ئەم ناوچەیە دەستی لە کار کێشایەوە و بەرپرسی قوتابخانەکەش هەڵپەساردرا.

٢٤ی ڕەزبەری ٢٧١٦
ئێران

ئازاردانی جینسی ژنان لە ئێران دۆم دەکا

"ئالێکس ڕینۆڵد"، گەڕیدەیەکی ئامریکاییە کە لە کۆتاییەکانی مانگی سێپتامبری ئەمساڵ وێڕای هاوسەرەکەی بە مەبەستی گەشتیاری ڕوویان لە ئێران کرد کە لەوێدا بەرەوڕووی کۆمەڵێک ئازاری جینسی بوویەوە و دواتر ڕاپۆرتێکی لەم بەسەرهاتە بڵاو کردەوە.

٢٤ی ڕەزبەری ٢٧١٦
ئێران

بەهۆی نەبوونی پارە چەند قوتابی شەللاقیان لێدرا

چەند قوتابیی کچ لە قوتابخانەیەکی شارستانی ڕوودبار لە پارێزگای کرمان، بەهۆی نەبوونی پارەی ناونووسی کردن، لەلایەن بەڕێوەبەری قوتابخانەکەیانەوە هێرشیان کرایە سەر و شەللاقیان لێدرا.

٢٠ی ڕەزبەری ٢٧١٦
ئێران

بازرگانیی بە ماددە سڕکەرەکان بەرۆکی ئابووری ئێرانی گرتووەتەوە

قەیرانی ئابووری لە ئێراندا، بووەتە هۆی ئەوەی کە سفرەی بازرگانیی پڕ لە قازانجی ماددە سڕکەرەکان ڕۆژ بە ڕۆژ گەورەتر ببێتەوە و داهاتی ئەو پارانەی کە لەم ڕێگایەوە دێتە وڵاتەوە ببێتە کێشەیەک بە ناوی"سپی کردنەوە‌ی پارە" لە وڵاتدا.

١٢ی ڕەزبەری ٢٧١٦