حکوومەتی ئێران پێش بە بەڕێوە چوونی رێوڕەسمی جێژنی رەمەزان لەلایەن سوننە مەزهەبەكانەوە دەگرێت
پۆلیسی ئەمنیەت بە پێش نوێژەكانی ئایینی سوننە مەزهەبی لە شاری تاران راگەیاندووە،" بەهیچ شێوەیەك ئیزنی بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی جێژنی رەمەزانتان نیە".
پۆلیسی ئەمنیەت بە پێش نوێژەكانی ئایینی سوننە مەزهەبی لە شاری تاران راگەیاندووە،" بەهیچ شێوەیەك ئیزنی بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی جێژنی رەمەزانتان نیە".
موهەندیس حشمەتوڵڵا تەبەرزەدی، رەزا شەریفی بۆكانی و خالید حەردانی سێكەس لە زیندانیانی سیاسیی گرتووخانەی رەجایی شاری كەرەج بە دەركردنی بەیاننامەیەك هاوخەمیی خۆیان بە بنەماڵەی قوربانیای بوومەلەرزەی ئازەربایجانی رۆژهەڵات راگەیاند.
دەفتەری یەكەمی كتێبی "كەلهوڕەنامە" لە نووسینی ناهید محەممەدی بە ئامادە بوونی دوكتور میرجەلالەدین كەزازی و دوكتۆر قوتبەدین سادقی و محەممەد رەئووف مورادی لە فەرهەنگسەرای "ئەرەسباران"ی تاران پەردەی لەسەر لادەدرێت.
سازمانی "اوپك" لە نوێترین راپۆڕتی مانگانەیەدا بڵاوی كردەوە، رۆژانە 117 هەزار بوشكە بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران بە نیسبەت مانگی پێشوو رووی لە كەمی كردووە.
لێپرسراوێك لە وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە رایگەیاند، رێژەی ژنانی تووشبوو بە نەخۆشیی " HIV " لە ئێران رووی لە زیاد بوون كردووە.
سەرچاوەكانی مافی مرۆڤ لە ئەهواز رایانگەیاند، عەلیڕەزا غوبەیشاوی چالاكی سیاسیی عەرەب دوای دەستبەسەر كردنی و بردنی بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شارستانی "خلفیە" بەهۆی ئەشكەنجەی لە رادەبەدەر گیانی لە دەست داوە.
لەمەوبەدوا دەبێ باخچەی ساوایان لە ئێران چالاكیی پەروەردە و بارهێنانیان لە چوارچێوەی پرسە مەزهەبییەكاندا بێت.
لێپرسراوی گشتیی هێزە چەكدارەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، توركیە، قەتەر و عەرەبستانی بە هۆكاری سەرەكیی پشێوی و نائارامییەكانی ناوچە لە قەڵەم دا.
شەپۆلێكی نوێلە دەستبەسەر كردنی چالاكانی عەرەب لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانەوە لە چەندین شوێنی ئەهواز دەستی پێكردووە.
ژنە سینەماكاری كورد فاتمە دەستمەرد، دوو خەڵاتی لە فێستیڤاڵەكانی ناوخۆی ئێران بەدەستهێنا.