سەرهەنگێکی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران بە تەقینەوەی مین کوژرا
سەرهەنگێکی کەمئەندامی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، لە "پێنجوێن"، لە خاکی هەرێمی کوردستاندا، بە تەقینەوەی مین کوژرا.
سەرهەنگێکی کەمئەندامی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، لە "پێنجوێن"، لە خاکی هەرێمی کوردستاندا، بە تەقینەوەی مین کوژرا.
سپای پاسداران باسی لە ڕوودانی زیاتر لە ٥٠ شەڕ و تێکەڵچوونی چەکداری لەگەڵ حیزبە دژبەرەکانی حکوومەتی ئێران، لە ماوەی ٦ مانگی یەکەمی ئەمساڵ، لە کوردستان و بەلووچستاندا کرد.
لە سێ مانگەی یەکەمی ئەمساڵدا، ٤٢١ کرێکار لە ئێراندا بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار و گیانیان لەدەست داوە.
حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، باسی لە دروستکردن و بە کاردبردنی تۆپێکی نوێ کە لە لەیزەر کەڵکوەردەگرێت، کرد.
ساڵانە لە ئێراندا بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی سڕکەر، ٣ هەزار کەس گیانیان لەدەست دەدەن.
لاوێکی ئەهوازی بەهۆی تەقینەوەی مین، لاقێکی لەدەست دا.
تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە ماشینی کاسبکارانی بەلووچ لە شاری "ڕێگانـ"دا، دوو کوژرا و ٦ برینداری لێکەوتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی هۆلەند لە ڕاگەیەندراوێکدا، هاتوچۆی هاووڵاتییانی ئەو وڵاتەی لە پارێزگاکانی سیستان و بەلووچستان و کوردستاندا قەدەغە کرد.
بەرپرسانی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج، حوکمی لەسێدارەدانی ژن و پیاوێکیان لەو زیندانەدا، بەڕێوەبرد.
هێزە ئەمنییەتییەکان، ڕێگرییان لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ساڵوەگەڕی "محەمەد سەلاس"، یەکێک لە دەروێشەکانی گۆنائابادیی نیعمەتوڵڵاهیی ئێعدامکراو، کرد.