بەرپرسی ئاژانسی هەواڵدەریی موکریان دەستبەسەر کرا
خوسرەو کوردپوور بەرپرسی ئاژانسی خەبەریی موکریان، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری مەهاباد دەستبەسەر کرا.
خوسرەو کوردپوور بەرپرسی ئاژانسی خەبەریی موکریان، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری مەهاباد دەستبەسەر کرا.
لەمەو بەدوا و بەپێی بڕیاری وەزارەتی فەرهەنگ و ئێرشادی ئیسلامیی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، نمایش کردنی شانۆی سەرشەقام قەدەغە دەکرێت.
لێپرسراوێکی وەزارەتی دارایی ئامریکا بە مەبەستی گوشار هێنان بۆ حکوومەتی عێراق بۆ گەمارۆ خستنەسەر حکوومەتی ئێران و سووریە، سەردانی وڵاتی عێــراقی کرد.
دایک و کوڕێکی خەڵکی شاری "بجنوورد" لە پارێزگای خۆراسانی باکوور، بەهۆی گاز گرتووییەوە گیانیان لەدەست دا.
زیندانییەکی سیاسیی کورد، پاش ١ مانگ ئەشکەنجە و هەڵسوکەوتی نەشیاو لەلایەن مەئموورانی زیندان "ئێڤین"ی تاران، بۆ زیندانی رەجایی شاری کەرەج گەڕێندرایەوە.
پەیکەری یەکێک لە شاعیرە ناسراوەکانی کوردی خۆراسان، لە گۆڕەپانێکی شاری "شێروان"ی سەربە پارێزگای خۆراسانی باکور، دانرا.
کورتە فیلمی دەرهێنەرێکی کورد لە تاران، شانازی وەرگرتنی خەڵاتی فێستیڤاڵە نەتەوەیی و نێونەتەوەییەکانی پێ بەخشرا.
رێژەی کرێکارانی قوربانی رووداوی کار لە وڵاتی ئێران بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو ١٤% رووی لە زیادبوون کردووە.
زیندانییەکی کورد بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە هەڵسوکەوتی نەشیاو و نەدانی مەرەخەسی لەلایەن بەرپرسانی ئەو زیندانە، دەستی داوەتە مانگرتن.
لە ٢٥مین ساڵڤەگەڕی شیمیاباران کردنی شارەکانی "هەڵەبجە" و "سەردەشت"، چەندین چالاکی فەرهەنگی و سمینار لە وڵاتی ئێران بەڕێوە دەچن.