فەردین مەولوودی لە زیندانی سنە ئازاد کرا
ڕۆژی شەممە ٢٥ی پووشپەڕ، فەردین مەولوودی، زیندانیی سیاسیی پاش پێداگری کۆمیسیۆنی پزێشکیی یاسایی بەهۆی ئەوەیکە توانایی ئەوەی نەبووە ماوەی زیندانەکەی تێپەڕێنێت لە زیندانی سنە ئازاد کراوە.
ڕۆژی شەممە ٢٥ی پووشپەڕ، فەردین مەولوودی، زیندانیی سیاسیی پاش پێداگری کۆمیسیۆنی پزێشکیی یاسایی بەهۆی ئەوەیکە توانایی ئەوەی نەبووە ماوەی زیندانەکەی تێپەڕێنێت لە زیندانی سنە ئازاد کراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی گەلاوێژ، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "محەممەدخالید حەمزەپوور" خەڵکی گوندی "خانلەر" و ڕەحمان یووسفی" خەڵکی گوندی "سەوجە"ی شاری شنۆ بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کران.
لاوێکی کورد بە ناوی "سینا (کەریم) مینایی" کوڕی مستەفا خەڵکی گوندی "سەوجە"ی شاری شنۆ، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە، بە ٣ ساڵ زیندانی تەعزیری و سێ ساڵ زیندانی تەعلیقی، مەحکووم کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٨ی گەلاوێژ، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "ئەیووب میرزایی (سەرابی)"، خەڵکی گوندی "سەراو"ی ناوچەی سەرفیروزئاوا، لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان، جێبەجێ کرا.
سەلاح ڕەحمانی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری نەغەدە، کە نزیک بە دوو مانگ لە هەوڵی وەرگرتنی ناسنامە بە ناوی کوردیی "بانان" بۆ منداڵەکەی بوو، باسی لە بە ئاکام گەیشتنی ئەو هەوڵەی خۆی کرد.
دۆخی تەندروستیی جەستەیی شەعبان محەممەدی لە ئەندامانی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێفیی مامۆستایانی کوردستان - مەریوان، لە زیندانی ئێڤین نالەبارە.
ڕۆژی سێشەممە ٤ی گەلاوێژ، لاوێکی تەمەن ٢١ ساڵ بە ناوی "سینا زەفەری" کوڕی سەروەر خەڵکی شاری کامێران بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکان لە شاری ئەهواز کوژرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی گەلاوێژ، لاوێک بە ناوی "حەسیب حەسەنزادە" تەمەن ١٨ ساڵ کوڕی ڕەحمان و سێ مێرمنداڵ بە ناوەکانی "سامان حەسەنزادە" تەمەن ١٧ ساڵ کوڕی مستەفا، "زانیار حەسەنزادە" تەمەن ١٦ ساڵ کوڕی ئیسماعیل و"پێشەوا شاداب" تەمەن ١٦ ساڵ کوڕی…
ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی پووشپەڕ، چالاکێکی مەدەنی بە ناوی "شادی دەرگاهی" هاوژینی ئیرەج ڕەحیمزادە، چالاکی ژینگەپارێزی پاش بانگهێشتکردنی بۆ ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەسبەسەر کرا.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ی گەلاوێژ، حوکمی ئێعدامی دوو زیندانی بە ناوەکانی "هیوا ئەحمەدی" خەڵکی گوندی "بێساران" و "پەیام یەزدانی" خەڵکی گوندی "کەکڵیاوا"ی سەر بە سەوڵاوا، لە زیندانی ناوەندیی سنە، جێبەجێ کرا.