ڕۆژی شەممە ۱٦ی ڕەزبەر، لاوێکی سنەیی بە ناوی "داریووش عەلیزادە"، بە تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە خەڵکییەکان لە سنە، کوژرا.
ئەو هاووڵاتییە سنەییە، لە یەکێک لە شەقامەکانی سنە بەهۆی بەرکەوتنی گوللەی هێزە ئەمنییەتییەکان بە توندی بریندار و لە کاتی ڕاگواستن بۆ نەخۆشخانە، گیانی لەدەست دا.
تەرمی داریووش عەلیزادە بۆ گوندی "قەڵاکۆن" سەر بە شاری دیواندەرە ڕاگوێزراوە و لەو گوندە ئەسپەردەی خاک کرا.





