ئارین موریدی کوڕی حوسێن و ئامنە کە لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی شاری سەلاسی‌باوەجانی بە سەختی بریندار ببوو، ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی ڕەزبەر، بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا.

ئەو هاووڵاتییە ناڕازییە ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ڕەزبەر، لە ڕەوتی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە خەڵکییەکان، بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان بە سەختی بریندار و لە نەخۆشخانەکانی جوانڕۆ، بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی کرماشان، ڕاگوێزرابوو.