پێنجشەممە، ٥ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

فەردین ڕەحیمی بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی سنە کرا

ڕۆژی سێشەممە ١ی خەرمانان، فەردین ڕەحیمی، چالاکی مەدەنی و ئەندامی کەمپەینی "ژیانەوەی کوردستان" پاش بانگهێشتکردنی بۆ بەڕێوەبەریی یاسای دادگای ئینقلابی سنە، دەسبەسەر و بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە، کرا.

٩ی خەرمانانی ٢٧٢٢
کوردستان

سێ هاووڵاتیی کورد پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەیان بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزران

ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی خەرمانان، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "حەکیم میرزایی"، "هیوا میرزایی" و "زاهیر مورادی" خەڵکی گوندی "بێمزورتێـ"ـی شاری شنۆ، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەیان، لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ، بۆ زیندانی شنۆ،…

٩ی خەرمانانی ٢٧٢٢
کوردستان

بانە؛ ناوەندە ئەمنییەتییەکان هەڕەشەیان لە بەڕێوەبەرانی کاناڵە تێلێگرامییەکانی ئەو شارە کرد

پاش بڵاوبوونەوەی فیلمی بە خاکسپاردنی ئاراس محەممەدپوور، کۆڵبەری سەردەشتی لە کاناڵە تێلێگرامییەکانی شاری بانە، ناوەندە ئەمنییەتییەکان، هەڕەشەی داخرانی ئەو کاناڵانەی کرد کە هەواڵی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران، ڕووماڵ دەکەن.

٩ی خەرمانانی ٢٧٢٢ بانە
کوردستان

چوار چالاکی سێنفیی مامۆستایانی دیواندەرە بە دانانی بارمتەی قورس لە ئیتلاعاتی سنە ئازاد کران

ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی خەرمانان، ئومید شامحەممەدی، هیوا قوڕەیشی، پەرویز ئەحسەنی و کاوە محەممەزادە، لە ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - دیواندەرە، پاش ٧٦ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی ٦ میلیارد تەمەنی، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە،…

٨ی خەرمانانی ٢٧٢٢
کوردستان

هاووڵاتییەکی پیرانشاری بە زیندان مەحکووم کرا

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "لوقمان قادری" کوڕی عەزیز خەڵکی پەسوێ و دانیشتووی شاری پیرانشار، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەریی ئەو شارە بە دوو ساڵ و ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندان مەحکووم کرا.

٨ی خەرمانانی ٢٧٢٢
کوردستان

جەلال ئەمینی بۆ زیندانی بۆکان گوێزرایەوە

ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "جەلال ئەمینی" لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ، بۆ زیندانی بۆکان گوێزرایەوە.

٧ی خەرمانانی ٢٧٢٢