پێنجشەممە، ٥ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

حوکمی لە سێدارەدانی هاووڵاتییەکی کرماشانی لە زیندانی ئەراک جێبەجێ کرا

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە ٩ی خەرمانان، حوکمی لە سێدارەدانی هاووڵاتییەک بە ناوی "محەممەدحەسەن کەهراری" تەمەن ٢٧ ساڵ خەڵکی شاری کرماشان، لە زیندانی ئەراک جێبەجێ کرا.

١٢ی خەرمانانی ٢٧٢٢
کوردستان

کۆڵبەرێک لە سنووری "کێلە"ی بانە بریندار کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی خەرمانان، کۆڵبەریک بە ناوی "کەریم ڕەسووڵی" کوڕی حەسەن خەڵکی شاری بانە، بەتەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری ئەو شارە پێکرا.

١١ی خەرمانانی ٢٧٢٢
کوردستان

ئیسماعیل محەممەدپوور لە زیندانی نەغەدە لە دەوا و دەرمان و مەرەخەسی بێبەری کرا

ئیسماعیل محەممەدپوور، زیندانیی سیاسیی کورد خەڵکی شاری پیرانشار، کە لە زیندانی نەغەدە دایە، سەرەڕای نەخۆشیی دڵ، لە دەوا و دەرمان و دەستپێڕاگەیشتن بە ئیمکاناتی پزیشکی بێبەری کراوە.

١٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢
کوردستان

زیندانی نەغەدە؛ هەژار دڵسۆز بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی ئازاد کرا

ڕۆژی دووشەممە ٧ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "هەژار دڵسۆز" تەمەن ٢٨ ساڵ کوڕی عەلی خەڵکی گوندی زێوکەی شاری پیرانشار، بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی، لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.

١٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢ زیندانی نەغەدە
کوردستان

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری بانە کوژرا

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٩ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی "ساڵح ڕەشیدزادە" تەمەن ٢٢ ساڵ خەڵکی گوندی "قەلەڕەشێ"ی شاری سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری بانە، گیانی لەدەست دا.

١٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢
کوردستان

مەرزیە مورادوەیسی بۆ جیبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی کانوونی ئیسلاح و تەربییەتی سنە کرا

ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی خەرمانان، مەرزیە مورادوەیسی، ئەندامی کەمپەینی "ژیانەوەی کوردستان" پاش بانگهێشتکردنی بۆ بەڕێوەبەریی یاسای دادگای ئینقلابی سنە، دەسبەسەر و بۆ جێبەجێکردنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی کانوونی ئیسلاح و تەربییەتی سنە، کرا.

٩ی خەرمانانی ٢٧٢٢