سێشەممە، ٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

سزای لەسێدارەدرانی خەسرەو بەشارەت، بەندکراوی عەقیدەتیی کورد جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی بانەمەڕی ١٤٠٢، سزای لەسێدارەدرانی خەسرەو بەشارەت، بەندکراوی عەقیدەتیی کوردی خەڵکی مەهاباد کە ١٤ ڕۆژ پێش ئێستا ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو، لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا.

٢٦ی گوڵانی ٢٧٢٤
کوردستان

بەندیخانەی نەغەدە؛ مستەفا حوسێنپوور لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی ٦ مانگە لە مافی مورەخەسی بێبەری کراوە

مستەفا حوسێنپوور، تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵكی نەغەدە، یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادییە کە نزیکەی ساڵێکە دەسبەسەر کراوە و لە بەندیخانەی نەغەدە خەریکی تێپەڕاندنی سزای ٥ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانە کە بەسەریدا سەپاوە.

٢٦ی گوڵانی ٢٧٢٤ بەندیخانەی نەغەدە
کوردستان

سزای لەسێدارەدرانی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی ئیلام جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٢٥ی بانەمەڕی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی "ڕەزا غوڵامحوسێنی" خەڵکی گوندی "بان زیارەت" و "فەڕۆخ خان محەممەدی"، خەڵكی گوندی "گوڵزار حەداد" سەر بە بەشی چەوار لە پارێزگای ئیلام، لە بەندیخانەی…

٢٦ی گوڵانی ٢٧٢٤
کوردستان

پیرانشار؛ چوار هاووڵاتیی کورد سەرجەم بە ١٧ سال بەندکران سزا دران

چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سلێمان سالک" خەڵکی مەهاباد، "ئاکام (عەبدولسەلام) خزرزادە" خەڵکی گوندی "کانی بداغ" سەر بە شاری پیرانشار، "عوسمان دڵسۆز" و "هەژار (عەبدولڕەحیم) دڵسۆز" خەڵکی گوندی "زێوکە" سەر بە شاری پیرانشار، لەلایەن لقی ١٠٢ی…

٢٦ی گوڵانی ٢٧٢٤ پیرانشار
کوردستان

کوژرانی لاوێکی کوردی خەڵکی بانە لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە لە سنووری "چۆمان"

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی بانەمەڕی ١٤٠٣، لاوێکی کورد بە ناوی "موعین تۆفیقپوور" کوڕی محەممەد، خەڵکی گوندی "چۆمان" سەر بە شاری بانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی پاسگای سنووریی چۆمان کوژرا.

٢٥ی گوڵانی ٢٧٢٤
کوردستان

محەممەد مورادی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی دووشەممە، ٢٤ی بانەمەڕی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد مورادی"، خەڵكی گوندی "بێکۆس" سەر بە شاری پیرانشار بە بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

٢٥ی گوڵانی ٢٧٢٤
کوردستان

سەقز؛ سزای ئەمجەد ساڵحزادە جێبەجێ کرا

ڕۆژی دووشەممە، ٢٤ی بانەمەڕی ١٤٠٣، سزای هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەمجەد ساڵحزادە"، تەمەن ٣٨ ساڵ و کوڕی ئەحمەد خەڵکی سەقز، جێبەجێ کرا و ناوبراو بڕە پارەی ١٢ میلیۆن تمەنی بە لقی ٢ی جێبەجێکاری سزا کەیفەرییەکانی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەم…

٢٥ی گوڵانی ٢٧٢٤ سەقز
کوردستان

پیرانشار؛ سزای موحسن قادری گۆڕدرا

سزای داسەپاو بەسەر موحسن (مستەفا) قادری، بەندکراوی سیاسیی کوردی خەڵکی "گەزگەسک" سەر بە ساری پیرانشار گۆڕدرا به (رأی باز) و ناوبراو دەتوانێ ماوەی سزاکەی بە کارکردن لە دەرەوەی بەندیخانە تێپەڕ بکات.

٢٥ی گوڵانی ٢٧٢٤ پیرانشار
کوردستان

سومەیە قادری بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سومەیە قادری"، کچی تاهیر و خەڵکی گوندی "گەزگەسک" سەر بە شاری پیرانشار بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ ئازاد کرا.

٢٥ی گوڵانی ٢٧٢٤