یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە ژمارەیەک لە کۆڵبەران لە سنووری نەوسوود و برینداربوونی لانیکەم ٢١ کۆڵبەر

شەوی شەممە ٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، هێزە نیزامییەکان ژمارەیەک کۆڵبەریان لە سنووری نەوسوود داوەتە بەر دەسڕێژی گولـلەی ساچمەیی و لانیکەم ٢١ کۆڵبەر بریندار بوونە.

٧ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣
کوردستان

پاش تێپەڕبوونی ٩ ساڵ لە لەسێدارەدانی حەبیب و عەلی ئەفشاری، دوو زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی مەهاباد، تەرمەکانیان هەروا بێسەروشوێنە

٩ ساڵ پێش ئێستا حەبیب و عەلی ئەفشاری، زیندانییانی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدام بێ ئەوەیکە مافی کۆتا چاوپێکەوتنیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان هەبێت، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لەسێدارە دران. تەرمی ناوبراوان ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوە و لەو…

٧ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣
کوردستان

عەبدولکەریم کاکول بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی شنۆ کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ۳ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەبدولکەریم کاکول" پاش بانگهێشتکرانی بۆ لقی ئیجرای ئەحکامی دادگای گشتی و ئینقلابی شنۆ دەسبەسەر و بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.

٦ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣
کوردستان

مەریوان؛ دانا لەنجاوایی، چالاکی مەدەنی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی سێشەممە یەکی ڕەشەمەی ١٤٠٢، دانا لەنجاوایی، چالاکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی مەریوان، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ ئیلاعاتی ئەم شارە ڕاگوێزرا.

٤ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ مەریوان
کوردستان

ئاودانان؛ هێرشی هێزە ئەمنییەتییەەکان بۆ سەر ماڵی سەیدئەمیرحوسێن مووسەویان‌زادە لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی

هێزە ئەمنییەتییەکان پاش دۆسییەسازیی نوێ بۆ سەیدئەمیرحوسێن مووسەویان‌زادە، بە حوکمی دەسبەسەرکران و بە مەبەستی دەسبەسەرکردنی ناوبراو هێرشیان کردە سەر ماڵەکەی.

٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ ئاودانان
کوردستان

ورمێ؛ شاهین وەساف بە تۆمەتی "سیخوڕی بۆ ئیسرائیل" بە لەسێدارەدران مەحکووم کرا

شاهین وەساف، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سەڵماس و دانیشتووی ورمێ، پاش یەک ساڵ دەسبەسەرکران لەلایەن لقی ٣ی دادگای ئینقلابی ورمێوە، بە تۆمەتی "سیخوڕی بۆ ئیسرائیل"، بە لەسێدارەدران سزا درا.

٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ ورمێ
کوردستان

قووچان؛ هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر ماڵی مێهران ڕەحیمی، هونەرمەندی کورد بۆ دەسبەسەرکردنی ناوبراو

مێهران ڕەحیمی، هونەرمەندی کوردی خەڵکی قووچان کە گۆرانییەکانی باس لە پشتیوانی لە فەرهەنگ و زمانی کوردی دەکەن، پاش چەند جار هۆشداریدان و گوشاری ناوەندە ئەمنییەتییەکان، سزای دەسبەسەرکردنی بۆ دەرکراوە و هێزە ئەمنییەتییەکان بە مەبەستی…

٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ قووچان