نۆزدە هاووڵاتیی شاری لوڕستان بە هۆی رووداوی كارەوە گیانیان لە دەست داوە
لێپرسراوی گشتیی پزیشكی قانوونی شاری لوڕستان رایگەیاند، لە شەش مانگی رابردووە هەتا ئێستا 19 كەس بە هۆی رووداوی كارەوە گیانیان لە دەست داوە.
لێپرسراوی گشتیی پزیشكی قانوونی شاری لوڕستان رایگەیاند، لە شەش مانگی رابردووە هەتا ئێستا 19 كەس بە هۆی رووداوی كارەوە گیانیان لە دەست داوە.
لێپرسراوی كاروباری كۆمەڵایەتیی پارێزگای كوردستان رایگەیاند، لە حاڵی حازردا كێشەی كەسانی هەڵگری نەخۆشیی تایبەت لە پارێزگای كوردستان بە نیسبەت پارێزگاكانی دیكەی ئێران زۆر زیاترە و پێویستە لێپرسراوانی حكوومەتی ئێران بایەخی پێ بدەن.
لە چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەك لە چالاكانی مەدەنی و فەرهەنگیی شاری سنە لەلایەن دادگای ئەو شارەوە بانگهێشت كراون.
"جەمعیەتی هیلال ئەحمەر"ی كوردستان بە مەبەستی كۆ كردنەوەی یارمەتی بۆ لێقەواونی بۆمەلەرزەكەی شاری وان، هێندێ بنكە و خێوەتیان لە شارەكانی كوردستان دامەزراندووە.
دادوەری لقی شەشی دیوانی باڵای وڵاتی ئێران حوكمی ئیعدامی مێرمنداڵێكی شاری گیلانی پەسند كرد.
هاووڵاتییەكی كوردی خەڵكی ناوچەی ژاوەروی سنە كە ماوەی یەك حەفتە لە دەستبەسەر كردنی تێپەر دەبێت هەتا ئیستا چارەنووسی نادیارە.
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای لە كۆڕی گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان كرد كە لێكۆڵینەوە لە رەوشی مافی مرڤ لە ئێران بكات.
پارتی ئاشتی و دێمۆكراسی بەنیازە لە رێكەوتی 29 و 30 خەزەڵوەردا لە كاردانەوە بە گیرانی ئەندامەكانی خۆپشاندانێكی بەرینی جەماوەری بە مەبەستی كۆتایی هێنان بەو شەپۆلە گیرانە رێك دەخات. ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، بۆ بەدواداچوونی زیاتر لەم بارەوە…
ماڵپەڕی خەندان بڵاوی كردەوە، رێكخراوی نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤ (IHRO) بە ناردنی نوێنەر بۆ بناری قەندیل لێكۆڵینەوە لەو چەكانە دەكات كە لەلایەن ئێران و توركیەوە لە بناری قەندیل و ناوچە سنووریەكانی هرێمی كوردستانەوە بەكار هاتوون.
فەرمانداری جوانڕۆ رایگەیاندووە: لە ماوەی حەوت مانگی رابردوودا، 528 حاڵەتی ژیانی هاوبەش و 97 حاڵەتی جیابوونەوە لەو شارە تۆمار كراوە، كەوایە یەك لەكۆی پێنج حاڵەتی ژیانی هاوبەش، یەك حاڵەت جیابوونەوە رووی داوە.