سێشەممە، ٢٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

ئێران ئیزنی بە نووسەران و رۆشنبیران نەدا بەشداری فێستیڤاڵی گەڵاوێژ بن

لایەنە ئەمنیەتی و پێوەندیدارەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران ئیزنیان نەدا نووسەران و رۆشنبیرانی كورد و فارس لە ئێرانەوە بەشداری پازدەیەمین فێستیڤاڵی ئەدەبی و رووناكبیریی گەلاوێژ لە هەرێمی كوردستان بن.

٢ی سەرماوەزی ٢٧١١
مافی مرۆڤ

بڕیارنامەی تازەی نەتەوە یەكگرتوەكان لەمەڕ رەوشی مافی مرۆڤ لە ئێران

دوێنێ‌ كۆمیتەی سێهەمی كۆڕی گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان بە 86 دەنگی ئەرێ‌ و 32 دەنگی نا و هەروەها 59 دەنگی بێلایەن تازەترین بڕیارنامە لەمەڕ رەوشی شپرزەی مافی مرۆڤ بەدژی حكومەتی تاران پەسند كرا.

١ی سەرماوەزی ٢٧١١
کوردستان

هەر حەفتە 20 ژن لە هەرێمی كوردستان خۆ دەسوتێنن

بەپێی راپۆرتی رێكخراوێكی داكۆكیكاری مافی ژنان لە هەرێمی كوردستان، لە ساڵانی رابردوودا خۆكوژیی ژنان لەم هەرێمە زۆر رووی لە زیاد بوون كردووە، بە چەشنێك كەلە سێ‌ ساڵی رابردوودا 1012 ژن خۆیان سووتاندووە.

٣٠ی گەڵاڕێزانی ٢٧١١
مافی مرۆڤ

هێرشی هێزە ئەمنیەتییەكانی ئێران بۆ سەر گوندەكانی دەوروبەری ورمێ‌

لە چەند رۆژی رابردوودا هێزە ئەمنیەتییەكانی سپای پاسدارانی سەر بە "بنكەی حەمزە سەیدوشوهەدا" شەوانە هێرشیان كردۆتە سەر گوندەكانی دەوروبەری شاری ورمێ‌و ئازار و ئەشكەنجەی دانیشتوانیان داوە.

٢٩ی گەڵاڕێزانی ٢٧١١