دەستبەسەر كردنی بەربڵاوی هاووڵاتییانی شاری مەهاباد
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەك لە هاووڵاتییانی شاری مەهاباد لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كراون.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەك لە هاووڵاتییانی شاری مەهاباد لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كراون.
رێكخراوی مافی مرۆڤی ئەستەمبۆڵ لە راپۆرتێكدا بڵاوی كردەوە، ساڵی 2011 وەكوو خراپترین ساڵ بۆ كوردەكانی توركیە لە پێوەندیی مافی مرۆڤدا بوو.
20 ساڵ لەمەوپێش و ساڵی 1370ی هەتاوی شەش چالاكی سیاسی لە دەورووبەری ورمێ لەلایەن هێزە نیزامییەكانی ئێرانەوە دەستبەسەر كراون و پاش ئیعدام كرانی دوو كەسیان، ئێستاش لە زمانی دوو كەس لەو زیندانیە سیاسییانەوە راستی و زانیارییەكان دەخرێنە روو.
سەربازێكی كوردی خەڵكی شاری سەقز بە شێوەیەكی ناڕوون لە شوێنی خزمەتی سەربازییەكەی گیانی لەدەست دا.
هاووڵاتییەكی مەریوانی دوای تێپەر بوونی زیاتر لە یەك حەفتە لە دەستبەسەر كرانی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانەوە، چارەنووسی نادیارە.
هاووڵاتییەكی كوردی خەڵكی ناوچەی سۆما لە ورمێلەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە زیندانی حوكم درا.
هێزە ئینتزامییەكان بەمەبەستی دەستبەسەرداگرتن و زەوت كردنی كەڵوپەلی كاسبكاران دەچنە نەغەدە و لە ئەنجامدا لەگەڵ بەربەرەكانی خەڵكی بەرەوڕوو دەبنەوە.
دەزگای قەزایی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران 10 هاووڵاتیی نەوسوودی بە حەبس و سزای نەغدی مەحكووم كرد.
محەممەد سەدیق كەبوودوەند لێپرسراوی رێكخراوی پشتیوانی لە مافی مرۆڤی كوردستان بە بۆنەی رۆژی مافی مرۆڤ، داوای لە خەڵكی ئێران كرد كەلە هەمبەر پێشێل كردنی مافی مرۆڤدا بێدەنگی هەڵنەبژێرن.
128 كەس لە هاووڵاتییانی ئازەری شاری تەورێز كەلە ئەنجامی ناڕەزایەتی دەربڕین بە وشك بوونی زەریاچەی ورمێ دەستبەسەر كرابوون، دادگایی كران.