كوردپا: تۆپبارانی ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن ئەرتشی حكوومەتی توركیەوە بەردەوامە.

سەر لەبەیانیی 15‌ی خاكەلێوە توپخانەكانی ئەرتشی توركیە ناوچەكانی "كانی جەنەت، هیلالێ‌، جیلۆ گرین، ئەرتووس، هاوان و مێرگانش"یان لە دەڤەری بادینان تۆبپاران كرد.

ماڵپەڕی خەندان بڵاوی كردەوە، هەتا بڵاو بوونەوە ئەم هەواڵە زانیارییەك لەمەڕ خەساری ماڵی و گیانیی هاووڵاتیانی ئەو ناوچەیە لەبەر دەستدا نیە.

چەند ساڵێكە حكوومەتی توركیە بە بیانووی گریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان بە بەردەوامی ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان توپباران و بۆردومان دەكات.